
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
ڤلادیمێر پووتین باس لە بەهێزی و توانای سوپای ڕووسیا دەکات و ڕایدەگەیێنێت مانگانە 60 هەزار سەرباز دوای تەواوکردنی هەموو ڕاهێنانە سەربازییەکان، دەخرێنە ڕیزەکانی سوپاوە.
وێنە گەورەکە: بەردەوامی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا هۆی کوژران و برینداربوونی سەدان هەزار سەرباز بووە لە سوپای هەردوو وڵات، کیێڤ لە ڕێگەی سەربازیی زۆرەملێوە لاوانی ئۆکراینا پەلکێشی سوپا دەکات، لە بەرامبەردا ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا ڕەخنە لە سیاسەتی کیێڤ دەگرێت بۆ ناچارکردنی لاوانی ئۆکراینا و بەزۆر ناردنیان بۆ بەرەکانی جەنگ.
لێدوانی فەرمی: ڤلادیمێر پووتین لە کۆبوونەوەی لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوی نیشتمانیی ڕووسیا باسی لە گرنگی سەرکەوتنی "ڕۆژی سەرکەوتن"ـی ڕووسیا کرد و گوتی: ڕووسیا هەمیشە شانازی دەکات بە بوێری سەرباز و لاوانی وڵاتەکەیەوە و سەرکەوتن بەشی ئێمە بووە، ئیستاش مانگانە 60 هەزار سەرباز خۆبەخشانە پەیوەندی بە ڕیزەکانی سوپای ڕووسیاوە دەکەن، لە کاتێکدا سوپای ئۆکراینا بەزۆرەملێ و کۆڵان بە کۆڵان ڕاویان دەنێن و بە ناچار دەیانبەن بۆ ڕیزەکانی سوپا و بەرەکانی جەنگ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیاروایە ڕۆژی پێنجشەممە وەفدی ڕووسیا و ئۆکراینا لە تورکیا کۆببنەوە بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن لە پێناو کۆتاییهێنان بە جەنگ.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
22 خولەک لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
54 خولەک لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
ئێران دوو کەسی بەتۆمەتی هاوکاری داعش لەسێدارە دا
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی دەنگۆی کەمکردنەوەی بەشەخۆراک ڕەتدەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدی سەرۆکوەزیران کۆدەبێتەوە




