
ساتی وتارەکەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە 34 ـەمین کۆبوونەوەی لووتکەی وڵاتانی عەرەبی لە بەغدا، 18 دەستپێشخەریی ڕایگەیاند، لەنێویاندا بەخشینی 20 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە و 20 ملیۆن دۆلاری دیکەش بۆ لوبنان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە، 17ـی ئایاری 2025، 34ـەمین لووتکەی کۆمکاری عەرەبی لە بەغدا بە بەشداریی 22 وڵات بەڕێوەدەچێت. بەشێکیان لە لە ئاستی سەرۆکی وڵات لە لووتکەکەدا بەشداریان کردووە، بەشێکی دیکەشیان وەزیری دەرەوەیان وەک نوێنەری خۆیان ناردووە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە وتارێکدا کەلەدەستپێکی لووتکەکەدا پێشکەشیکرد، ڕایگەیاند: نامانەوێت ئەم لووتکەیە تەنیا دیدار و کۆبوونەوەی ئاسایی بێت، بەڵکو هیوادارین دەرەئەنجامی بۆ خزمەتکردنی وڵاتانی عەرەبی هەبێت.
سوودانی گوتی، بۆ کاری هاوبەش لەنێوان وڵاتانی عەرەب، 18 دەستپێشخەریی گەورە ڕادەگەیێنین، لە نێویاندا دامەزراندنی سندووقێکی عەرەبی بۆ پشتیووانیکردن لە بوژانەوە و ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتانەی دووچاری قەیران و ململانێ و شەڕ دەبنەوە.
بەگوتەی سەرۆکوەزیران، عێراق لەو سندووقەدا 20 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی غەززە و 20 ملیۆن دۆلاری دیکەش بۆ ئاوەدانکردنەوەی باشووری لوبنان دەبەخشێت.
هاوکات لە گوتارەکەیدا کە لەبەردەم سەرۆک و سەرکردەی وڵاتانی عەرەبی پێشکەشی کرد، سوودانی پێشنیازی سێ سەنتەری هاوبەشی کرد لە نێوان وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی بۆ ڕووبەڕووبونەوەی تێرۆر، ماددەی هۆشبەر و گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ و عێراقچی لە تورکیا کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
23 خولەک لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
21 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 شوبات
- جیهان
- 11 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ و عێراقچی لە تورکیا کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 23 خولەک لەمەوپێش
کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات




