بە بەشداری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:

بەشداری مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە لووتکەی جیهانی حکومەتەکان. وێنە؛ ئەرشیڤ (WGS)
ئاڤا نیوز
لەژێر دروشمی دیدگای حکومەتەکانی داهاتوو، بڕیارە سێی شووباتی ئەمساڵ 2026 لە دوبەی لووتکەی جیهانیی حکومەتەکان (WGS)، بە بەشداری مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و دەیان سەرکردەی وڵاتان بەڕێوەبچێت و تاوەکو پێنجی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: دامەزراوەی لووتکەی حکومەتی جیهانی، کە بەرنامەی کاری لووتکەکە بەڕێوە دەبات ئاشکرای کرد، بڕیارە زیاتر لە 60 سەرۆک دەوڵەت و حکومەت، نوێنەرانی 150 حکومەت و زیاتر لە 500 وەزیر ئامادەی لووتکەکە بن، هەروەها کۆمەڵێک لە گەورە بیرمەند و شارەزایانی جیهانی بەشدار دەبن، کە کۆی گشتی بەشداربووان دەگاتە نزیکەی 6000 هەزار و 250 کەسایەتی.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی دامەزراوەی لووتکەی حکومەتی جیهانی، چەندین سەرکردەی جیهانی لەم خولەدا بەشدار دەکەن، لەوانە سەرۆکەکانی سویسرا، ئیستۆنیا، ئەسیوپیا، کۆسۆفۆ، ئیکوادۆر، پاراگوای، و سڕبیا، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی وڵاتانی کوەیت، میسر، لوبنان، ئیسپانیا و جۆرجیا، جگە لە چەندین لایەنی سیاسی ناوداری جیهانی، لووتکەکە زیاتر لە 700 بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیا زەبەلاحەکانی جیهانی وەک مایکرۆسۆفت، گووگڵ و ئایرباس و 87 زانای هەڵگری خەڵاتی "نۆبڵ" لە دەوری یەک کۆدەکاتەوە.
کارنامەی ئەمساڵ لەسەر ئەم تەوەرانە چڕدەبێتەوە کە ئەمامەن:
٠ حکومڕانی جیهانی، خۆشگوزەرانی کۆمەڵایەتی، گەشەپەیدانی ئابووری و داهاتووی شارەکان.
زانیاریی زیاتر: بەرنامەی لووتکەکە زیاتر لە 450 دانیشتنی گفتوگۆ و 25 کۆڕبەندی جیهانی، لەنێویاندا کۆڕبەندی ژیریی دەستکرد، کۆڕبەندی دارایی گشتی وڵاتانی عەرەبی و کۆبوونەوەکانی گرووپی "بریکس" لەخۆدەگرێت. ئامانجی ئەم لووتکەیە کە لە ساڵی 2013ـەوە دەستیپێکردووە و هەموو ساڵێک دووبارە دىبێتەوە، پێگەی ئیمارات وەک سەکۆیەکی نێودەوڵەتی بۆ هەماهەنگی نێوان حکومەتەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئاستەنگە جیهانییەکان بەهێزتر بکات، بەتایبەت لە بوارەکانی نەهێشتنی بیرۆکراسی و پەرەپێدانی گۆڕانی دیجیتاڵی.
لەلایەکی دیکەوە: لە پەراوێزی چالاکییەکاندا، چوار خەڵاتی جیهانی دەبەخشرێن کە گرنگترینیان خەڵاتی باشترین وەزیر لە جیهاندا، هاوکات بە مەبەستی داڕشتنی سیاسەتە حکومییەکان بۆ داهاتوو، 36 ڕاپۆرتی ستراتیژی بە هاوکاری ناوەندە توێژینەوە جیهانییەکان بڵاودەکرێنەوە.
باکگراوند: ساڵی ڕابردوو، سەرۆکوەزیرانی کوردستان مەسرور بارزانی، بانگهێشتی لووتکە کرا و بەشداری تێدا کرد، بانگهێشتکردنی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەڕووداوێکی جیهانی گەورەدا گوزارشت له پێگەی هەرێم، له سیاسەتی هەرێمی و نێودەوڵەتی و دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
- بزنس
- 31 خولەک لەمەوپێش
دوو نووسراو بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەردەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
28 خولەک لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
2 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ پێنج مەرج بۆ ئێران دادەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
خامنەیی: پلانی مۆساد و ئەمریکا تێکشکا
- جیهان
- 28 خولەک لەمەوپێش
ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ و عێراقچی لە تورکیا کۆدەبنەوە





