
گرافیکی گوزارشتی لە کارەبای 24 کاتژمێری. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژەی ڕووناکی پەسەند کرا، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەڵێت 'تەنیا یەک وەزیر دەنگی بە پڕۆژەکە نەدا'.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی چوارشەممە 14-5-2025، بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، بە کۆی دەنگ ڕەشنووسی پڕۆژەی ڕووناکی پەسەند کرا، بەڵام ئەوەی بووە جێی قسە و باس ئەوەبوو کە وەزیرێک دەنگی بە پڕۆژەکە نەداوە.
لێدوانی فەرمی: عەبدوڵڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: سەرجەم وەزیرەکان بەوانەی یەکێتیشەوە، جگە لە کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، دەنگیان بە پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری دا.
- وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دەڵێت: نازانین هۆکاری دەنگ نەدانی کاک کەمال چی بوو، دەبێت لە خۆی بپرسرێت کە بۆ دەنگی نەداوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا پەیوەندی بە کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی کرد، "بەڵام پێی ڕاگەیاندین کە هیچ قسەیەک لەبارەی هۆکاری دەنگنەدانی بە پڕۆژەی ڕووناکی ناکات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەی ڕووناکی بڕگەیەکی پەسەندکراوی کارنامەی کابینەی نۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە کە لە مانگی تەمووزی ساڵی 2019 پەسەند کرا، هەروەها یەکێکە لە دەستكەوتە گرنگەکانی حکومەت و داوا و خواستی چەندین ساڵەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوو پۆلیس لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێکدا لە کەربەلا کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
37 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- هەواڵ
- 25 خولەک لەمەوپێش
دوو پۆلیس لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێکدا لە کەربەلا کوژران
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
کۆنسوڵی سعوودیە: شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران گەیشتە هەرێمی کوردستان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردەکانی "دەستەی ئاشتیی غەززە" لە واشنتن ئەنجام دەدرێت






