ئاڤا نیوز
دانیشتوانی ناحیەی کۆڕێ بەدەست بزنی بەرەڵاوە گیریان خواردووە. شارەوانیش هۆشداری داوە بە خاوەن بزنەکان، لە ئەگەری دووبارەبوونەوە دەدرێنە دادگا.
لێدوانی فەرمی: سامان خدر، هاووڵاتیەکی ناحیەی کۆڕێیە، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئاژەڵدارەکان ئەم بزنانەیان بەرەڵا دەکەن بەناو ئەو کۆلان و گەڕەکانەدا، سەوزایی و دار و درەختیان نەهێشتووە.
- ڕۆژانە سەتلی زبلی ئەو خەڵکە دەڕژێنن، "ڤیدیۆشمان بۆ لایەنی پەیوەندیدار ناردووە، بەڵام چارەسەریان نەکردووە، ناچار پەنامان هێناوەتە بەر ئاڤا".
لەلایەکی دیکەوە: ئەندازیار شوکری عەبدوڵخاڵق، بەڕێوەبەری شارەوانی کۆڕێ دەڵێ: ڕاستە مەڕوماڵات لە کۆڕێ هەیە و خەڵکی بێزار کردووە، خەڵکیش گلەییان گەیاندووەتە شارەوانی، ئێمەش خاوەن ئاژەڵەکانمان ئاگادار کردووەتەوە و هۆشداریمان پێداون لە ئەگەری دووبارە بوونەوە دەدرێنە دادگا و لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ دەکەین، چونکە جگە لە بێزاری خەڵک ئێمەشیان بێزار کردووە و دار و درەخت دەچێنین بزنەکان دەخۆن و تێکی دەدەن و زیانیان پێدەگەێنن، بۆیە لە ڕێگەی ئاڤاوە هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە بەدواداچوونی زیاتر دەکەین و دووبارە ببێتەوە خاوەنەکانیان دەدەینە دادگا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ هەواڵێکی هاوشێوەی ئەوە لە هەڵەبجە کرد کە خەڵک مانگایان بەرەڵا دەکرد، ئێستا شارەوانی هەڵەبجە هەرمانگایەک بگرێ خاوەنەکەی بە 150هەزار دینار سزا دەدات.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
39 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






