سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ترەمپ کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 18 ئایار

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەسەر بانگهێشتی حکومەتی ئەمریکا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە واشنتن و بڕیارە ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە هەبێت و بەشداریش دەکات لە کۆڕبەندی داهاتووی وزە لە هەرێمی کوردستان، کە لە ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 17-5-2025، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شاندێکی یاوەری کە پێکهاتبوون لە وەزیری سامانە سروشتییەکان، وەزیری کارەبا، وەزیری پێشمەرگە، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران، ڕاوێژکاری باڵا بۆ کاروباری دەرەوە، لەسەر بانگێشتی فەرمی ئەمریکا سەردانێک گەیشتنە واشنتن.
زانیاریی پەیامنێر: کوردستان حەسەن، پەیامنێری ئاڤا لە واشنتن ڕایگەیاند: بەپێی خشتەی سەردانەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، چەندین دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ کاربەدەستانی ئەمریکا دەبێت، لەوانە مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوە هەروەها سیناتۆر و ئەندامانی کۆنگرێس، نوێنەری ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
زانیاریی زیاتر: پرسی پێکهێنانی کابینەی 10، هەروەها پرسی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و هاوکاری لۆجستی و دارایی ئەمریکا، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی ئەمریکا و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەر لە سەردانەکەیدا، بڕیارە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەشداریی کۆڕبەندی وزە بکات، هەروەها گفتوگۆی تایبەتی سەبارەت بە کەرتی وزە لە هەرێمی کوردستان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوو پۆلیس لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێکدا لە کەربەلا کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
39 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
1 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
پنتاگۆن سەرجەم پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی لەگەڵ هارڤارد ڕادەگرێت
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
دوو پۆلیس لە کاتی دەستگیرکردنی داواکراوێکدا لە کەربەلا کوژران
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
کۆنسوڵی سعوودیە: شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران گەیشتە هەرێمی کوردستان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردەکانی "دەستەی ئاشتیی غەززە" لە واشنتن ئەنجام دەدرێت






