
دیمەنێک لە شاری کەرکووک
ئاڤا نیوز
بەرەی تورکمانی عێراق دەڵێت، لە تۆڵەی بەشدارنەبوونیان لە حکومەتی کەرکووک، پێکهاتەی تورکمان لە شارەکەدا بەئامانج گیراوە و ڕۆژانە ئەو پۆستانەی خەڵکی تورکمان بەڕێوەیان دەبەن، لێیان وەردەگیرێتەوە و دەرێتە کورد و پێکهاتەکانی دیکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرەی تورکمانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک لە کۆی 16 کورسی دوو کورسی هەیە، ئەویش یەکێکیان بایکۆتی کردووە و ئەندامەکەی دیکەش بۆ کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەن گەڕاوەتەوە، ناکۆکی ناوخۆیشییان پێگەیانی لە کەرکووک لاواز کردووە.
لێدوانی فەرمی: قەحتان ئەلوەنداوی، بەڕێوەبەری لقی کەرکووکی بەرەی تورکمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەکرد، نیگەران و ناڕازین لە دوورخستنەوەی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی بەیتەری لە کەرکووک لە پێکهاتەی تورکمان و پێدانی ئەو پۆستە بە کەسێکی دیکە لە پێکهاتەیەکی تری خەڵکی دەرەوەی پارێزگاکە.
وتیشی، پێشتریش بەڕێوەبەری کشتوکاڵ و فەرماندەی پۆلیسی کەرکووک لە تورکمان وەرگیراونەتەوە و پێکهاتەی تورکمان بە ئامانج گیراوە، بۆیەش هۆشداریی دەدەن کە دەبێت لە مافی نەتەوەی تورکمان لە کەرکووک وەک ماف بدرێت نەک لەسەر بنەمای کورسی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش داوای هاوبەشی لە ئیدارە و ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار بە شێوەی خولی دەکەن.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرەڕای ڕێککەوتن، ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە؛ کوژراو و بریندار هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت