وەزیری سامانە سروشتییەكان بۆ ئاڤا: گرێبەستەكان ژێرخانی وزەی كوردستان دەباتە قۆناغێكی نوێ
- کوردستان
- 21 ئایار

ساتی واژۆکردنی گرێبەستەکان بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان كە ئێستا لەگەڵ شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە واشنتنە، تایبەت بە ئاڤا ڕایدەگەیەنێت، گرێبەستە واژۆكراوەكان لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان، بەرهەمهێنانی كارەبا دەباتە ئاستێكی بەرز، هاوكات یارمەتیدەرێكی باشی پرۆژەی ڕووناكیی كارەبای 24 كاتژمێریش دەبێت كە ئێستا پرۆژەكە قۆناغی زۆر باشی بڕیوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 2025-05-19، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی کوردستان و کۆمپانیاکانی 'ئێچ کەی ئینێرجی' و 'وێسترن زاگرۆس'ـی ئەمریکی، دوو گرێبەستیان لەبواری نەوت و وزە واژۆ کرد، گرێبەستەکان هەرێمی کوردستان و عێراق لەبواری وەبەرهێنان لە کەرتی غاز و نەوت دەباتە قۆناغێکی دیکەوە و جگە لە زیادکردنی بەرهەمهێنانی غاز و نەوت، وادەکات بەهۆیانەوە کارەبا بۆ هەموو عێراق بەرهەمبهێنرێت.
لێدوانی فەرمی: كەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند، گرێبەستەكان سەرچاوەی نوێی سووتەمەنی بۆ هەرێمی كوردستان دابین دەكات كە ژێرخانی وزەی كوردستان دەباتە قۆناغێكی نوێ.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: كەمال محەممەد، باسی لەوەشكرد، پرۆژەی ڕووناكی قۆناغی زۆر باشی بڕیوە و تا كۆتایی ئەم مانگە ژمارەی ئەو هاوبەشانەی دەبنە خاوەنی كارەبای 24 كاتژمێری دەگاتە 280 هەزار هاوبەش، پلانی وەزارەت ئەوەیە لە ساڵی 2025، سەرجەم سەنتەری شارەكانی هەرێمی كوردستان كارەبای 24 كاتژمێریی پێ بگات. لە 2026ـش بگاتە شارۆچكە و شوێنەكانی دیكە، دابینكردنی سووتەمەنی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا، پرۆژەكە لەڕووی پراكتیكییەوە سەركەوتووتر دەكات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە
- ژینگە
- 40 خولەک لەمەوپێش
باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
18 خولەک لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕانیە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان






