
پانێڵی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە واشنتن
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، بڕیارمان داوە پەرە بە کەرتی وزەی کوردستان بدەین، گرێبەستەکانی ئەم دواییەشمان لەوبوارەدا لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵکی عێراقە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری وزەی ئەمریکا، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە پانێڵێکی تایبەتەدا تیشکی خستەسەر چەند بابەتێکی گرنگ و پەیوەست بە دۆخی وزە لە هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە واشنتن ڕایگەیاند، كەمیی سەرچاوەكانی وزە یەكێك بووە لە گرفتەكانمان بۆیە دەمانەوێت نەوت و غازی زیاتر بەرهەم بهێنین.
- سەبارەت بەو گرێبەستانەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی نەوت و غاز لە واشنتن واژۆیان کرد، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی باسی لەوە کرد، گرێبەستەكان خزمەتی هەرێمی كوردستان و عێراقیش دەكات، پێموایە دەبوو بەغدا چاوەڕێ بووایە بزانن مەبەست لە گرێبەستەكان چییە.
- کارکردنی کۆمپانیا ئەمریکییەکان لە هەرێمی کوردستان تەواو یاساییە، هەربۆیە دەمانەوێت عێراق ڕێز لە دەستوور بگرێت، چونکە دەزانین کەموکوڕی لە پەیڕەوکردنی دەستووردا هەیە، ئەو گرێبەستانەی کە لە واشنتنیش کراون خزمەتی كوردستان و عێراقیش دەکەن.
- پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ کوردستان واتایەکی گەورەی هەیە و شانازیی بە هاوشیەکانمان لەگەڵ ئەو وڵاتە دەکەین. هەر بۆیە ئێمە هاوپەیمانێکی جێی متمانەی ئەمریکایین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە
- ژینگە
- 40 خولەک لەمەوپێش
باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
18 خولەک لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕانیە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان






