مەسرور بارزانی: چاومان لەوەیە پەیوەندییەكانمان لەگەڵ ئەمریكا بچنە قۆناغی باشتر و بەرزتر
- کوردستان
- 22 ئایار
ئاڤا نیوز
دوای تەواوبوونی پانێلەكەی لە كۆنفڕانسی وزە لە ئەمریكا، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند: كۆبوونەوەی زۆر باشمان كردووە و گوێمان لە پشتیوانی و پشتگیریی ئیدارەی ترەمپ بوو، ئەوان ئامادەن پشتگیریی هەم لەم گرێبەستانە هەم لە درێژەپێدانی ئەم پەیوەندییانە لە هەموو ئاستێكدا، پێویستمان بەوەیە كە زیاتر لە هەموو كاتێك یارمەتیی هەرێمی كوردستان بدەن، ئێمە وەك هاوپەیمانێكی ستراتیژی لەگەڵ ئەمریكا ئێستا ڕێزمان لێدەگیرێت و چاومان لەوەیە ئەو پەیوەندییانە بچنە قۆناغی باشتر و بەرزتر.
- ئێمە تەنیا بەرپرسین لەسەر ئەو بڕیارانەی كە ئێمە دەیدەین، ئێمە بڕیارمان داوە بۆ پەرەپێدانی كەرتی وزە لە هەرێمی كوردستان كە بێگومان ئەنجامەكەی بۆ هەرێمی كوردستان و عێراقیش دەبێت، خەڵكی تر چۆن لێكدانەوە بۆ پرسەكە دەكەن كەیفی خۆیانە بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە كە ئەو گرێبەستانە لە بەرژەوەندیی هەموو خەڵكی عێراقە.
- پێویستە هەموو لایەك بە حكومەتی عێراقیشەوە ڕۆڵی خۆیان بگێرن لە دووبارە دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان.
- لە ڕۆژانی ڕابردوو دیداری گرنگمان هەبووە لەگەڵ بەرپرسانی گرنگی ئەمریكا كۆبووینەتەوە و لە ڕۆژانی داهاتوو كۆبوونەوەی دیكەی گرنگمان دەبێت، بە گرنگییەوە لە كۆبوونەوەكان دەڕوانین ئێمە خواستی بوونیادنانی پەیوەندییەكی بەهێزمان هەیە.
- ئێمە دۆستی زۆرمان هەیە لەنێو كۆنگرێس و لە ئیدارەی ئەمریكاش،ئێمەی خەڵكی كوردستان كە هاوپەیمانێكی ڕاستەقینە بووین لە لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان لەگەڵ ئەمریكا بەیەكەوە وەستاوین، دووپاتمان كردۆتەوە كە دەتوانین هاوپەیمانی جێی متمانە بین،
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە
- ژینگە
- 40 خولەک لەمەوپێش
باران و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
18 خولەک لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
جەمیل بایک: هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بۆ لەناوبردنی ئیرادەی کوردە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕانیە؛ دوو منداڵی دووانە بەهۆی دووکەڵی سۆپاوە خنکان






