وەزارەتی دارایی بۆ ئاڤا: لە لیستی مووچە هیچ بیانوویەکمان بۆ بەغدا نەهێشتووەتەوە
- بزنس
- 25 ئایار

دراوی عێراقی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە لیستی مووچەی مانگی پێنج ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرا. دەست بە پرۆسەی وردبینیکردن کراوە و چەند ڕۆژێک دەخایەنێت. فشارەکانیش بۆ دوانەخستنی ناردنی پارە لەلایەن بەغدا زیاتر دەبن.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان مانگانە لەکاتی خۆی، بەڵام مانگی ڕابردوو حکومەتی عێراق بۆ ماوەی 13 ڕۆژ ناردنی مووچەی دواخست، ئەم مانگەش ترس هەیە بۆ دوای جەژن دوای بخات، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە چیتر نەناردن و دواخستنی ناردنی پارە لە بەغدا قبوڵ نەکات.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای وت: "لیستی مووچە هیچ کێشەیەکی تەکنیکی نییە، چاوەڕوانین کەی پارە دەنێرێت. ئەگەر ناردنی پارە دوابخرێت یان بیانووێکی نوێ بگرن ئەوا کێشەکە سیاسییە نەوەک تەکنیکی، چونکە هەرێمی کوردستان هیچ بیانووێکی نەهێشتووە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان لە هەوڵدایە پێش جەژنی قوربان واتا 6-6-2025 کە پێشبینی دەکرێت یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان بێت، پارە لە بەغداوە بنێردرێت و دەست بە دابەشکردنی بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: هەر پەیوەست بە مووچە، ئەمڕۆ سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی نوێی بۆ حکومەتی عێراق نارد و ڕایگەیاند، ناكرێت قوتی هاووڵاتیان بە سیاسی بكرێت و وەك چەكێك لە دژی خەڵكی كوردستان بەكاربهێنرێت. هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە لە بەغدا قبوڵی نەکات بێ پاساو مووچە دوابخات یان نەینێرێت.
خاڵی ئەرێنی: ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە ڕاگەیێنراوی فەرمی و لە کۆبوونەوەکانیاندا لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە واشنتن بەفەرمی رایگەیاند، نابێت حکومەتی عێراق ڕێگری لە خۆشگوزەرانی خەڵکی کوردستان بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرایی ئاوی هەولێر قۆناغێک لە کۆتایی نزیک دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی پرسی مووچە لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان یەکلادەکاتەوە