هاتووچۆی هەولێر ڕێگەیەكی تازە بۆ سزادانی شۆفێری سەرپێچیكار دەگرێتە بەر

شەیری بکە لە:
هاتووچۆی هەولێر ڕێگەیەكی تازە بۆ سزادانی شۆفێری سەرپێچیكار دەگرێتە بەر

ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی هاتووچۆ لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا نیو

ئاڤا نیوز

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، دانیشتووانی شارەكە ئاگادار دەكاتەوە كە لەمەودوا دەتوانن ڤیدیۆی كەسانی سەرپێچیكار بگرن و بینێرن بۆ ئەوەی سزا بدرێن.

بڵاوكراوەی فەرمی: هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووك بڵاوی كردەوە: لە دەستپێشخەرییەکی جوانی هاتووچۆی هەولێر، هاووڵاتیان خۆیان دەبنە چاودێر بەسەر شوفێری سەرپێچیکار، سەرنشینانی ئۆتۆمبێل دەتوانن ڤیدیۆی شۆفێرێكی سەرپێچیكار تۆمار بكەن و بۆ هاتووچۆی هەولێری بنێرن و بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆش شۆفێرەكە سزا دەدات.

ئاماژەی بە ئەوەش داوە كەشەقامەکان موڵکی گشتین، پێویستە پارێزگاری لە مافی یەکدی بکەین و سەرپێچی و پێشێلی مافی یەکدی نەکەین، دەنا هەر یەکەمان مافمان هەیە هاتووچۆ لە سەرپێچییەکان ئاگادار بکەینەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ