ئاڤا نیوز
لە چەند گوندێکی هەولێر لە ماوەی دوو مانگدا ژمارەیەک سەر مەڕ دەدزرێت. ئاژەڵدارێکیش دەڵێت، هەرچی دەکەین، ناتوانین ئەو دزانە ئاشکرا بکەین.
وێنە گەورەکە: لە گوندی باغەمرە و باغەمرەی شەهاب لە ناحیەی دارەتووی هەولێر، ئاژەڵداران گیریان خواردووە بەدەست دزەوە. لەماوەی دوو مانگدا 20 سەر مەڕی ئاژەڵدارانی ئەو دوو گوندە دزراون.
زانیاریی تایبەت: ئاژەڵدارێک بۆ ئاڤا قسەی کرد و دەڵێت، "هەرچی دەکەین ناتوانین ئەو دزانە ئاشکرا بکەین، لەبەرئەوەی دزەکان زۆر شارەزان. دەشڵێت، کامە مەڕی قەڵەو و باشە، ئەویان دەدزرێ.
ئەو ئاژەڵدارە ئاماژە بەوەش دەکات، دزەکە بۆ ئەوەی ئاشکرا نەبێت، ماوەی 15 ڕۆژ جارێک خۆی دەکات بەناو گوندەکاندا چەند سەر مەڕێک دەدزێت و بێ دەنگ دەبێت.
ئاژەڵدارەکە دەڵێت، "هەموو ڕۆژێک ئاژەڵەکان دانە دانە دەژمێرین"، چوونکە دزەکە جوان دەرگای گەوڕەکان دادەخاتەوە هەست ناکەی دزیت لێکراوە، "ناچارین بەیانی کە دەچینە ناو ئاژەڵەکان یەکسەر سەیری قەڵەو و باشەکانیان دەکەین، بۆئەوەی بزانین ماون یان دزراون".
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: خەڵکی گوندەکە ئێستا کامێرای چاودێرییان لەگەوڕەکان داناوە، یەکێکیشیان دەڵێ، "ناچارم شەوان لەناو عەرەبانەی تراکتۆردا لەدەرەوە بخەوم و پاسەوانی مەڕەکانم بکەم".
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە






