
وێنە: neutrogena
ئاڤا نیوز
بە گوێرەی توێژینەوەیەکی نوێ، دەرکەوتووە ئەوەی کە دەیزانین دەربارەی پاکبوونەوەی پێست بە ئاو بۆ هەموو پێستێک ڕاست نییە.
ئەوەی پێويستە بیزانیت: شارەزایانی چاودێری پێست ئاشکرای دەکەن کە بەکارهێنانی ئاو بۆ پاککردنەوەی ڕووخسار گۆڕانکاری لە ترشی (pH) سروشتی پێست دەکات، دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی پێست. pHی گونجاو بۆ پێست کە ئاماژەیە بۆ ترشییەکەی لە نێوان 5.75 بۆ 4.7 دایە.
بۆچی گرنگە: هەندێک لە ئێمە ڕۆژانە دووجار بۆ پاککردنەوەی پێستی دەموچاومان ئاو بەکاردەهێنین، بەڵام ئەم هەنگاوە ڕەنگە زیان بە هەندێک جۆری پێست بگەیێنێت وەک پێستی هەستیار کە وادەکات تووشی حەساسیەتی، ئەکزیما، ڕۆزاسیا، یان لەدەستدانی زیندوویی بن، هەروها بە کارهێنانی ئاوی گەرم بۆ ئەم جۆرە پێستانە کاریگەری نەرێنی زیاتر دروستدەکات و وشکبوونەوەی پێست زیاد دەکات.
زانیاریی زیاتر: لە حاڵەتی ئەو جۆرە پێستانەی هەستیارن، تەنیا بەیانیان کەمێک ئاوی گەرمی بپرژێنە سەر، بەڵام ئێواران دەتوانرێت بە زەیتی پاککەرەوە یان شیر و لابەری ماکیاژ بسڕدرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 18 خولەک لەمەوپێش
لە شارباژێڕ بەهۆی غازی زۆپاوە کەسێک گیان لە دەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد چۆن ماڵئاوایی لە شۆفێرەکەی کرد و پووتین چۆن بێهیوای کرد
35 خولەک لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
- بژاردە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت





