نزیکەی 93٪ کۆی گشتیی مووچەی عێراق بۆ حەوت وەزارەت و فەرمانگە تەرخان کراوە

شەیری بکە لە:
نزیکەی 93٪ کۆی گشتیی مووچەی  عێراق بۆ حەوت وەزارەت و فەرمانگە تەرخان کراوە

بڕێکی زۆری دیناری عێراقی. وێنە؛ محەممەد شوانی - ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

شارەزایەکی ئابووریی عێراق لە بەدواداچوونێکیدا ئاشکرای دەکات، حەوت لایەن و وەزارەت زۆربەی پارەی تەرخانکراوی مووچەی حکومەتی ناوەندییان بەردەکەوێت، بە ڕێژەی نزیکەی 93% لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2024 دا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەنار عوبەیدی، توێژەری کاروباری ئابووری ڕایگەیاند: بەپێی پێداچوونەوەیەک بە داتاکانی خەرجییەکانی حکومەتی عێراق لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2024 دا ئاماژە بەوە دەکات، تەنیا حەوت دامەزراوە و لایەنی حکومی نزیکەی 93%ی کۆی مووچەی ناوەندیی دەوڵەت وەردەگرن.

 

ژمارەکان وا دەڵێن: ڕێژە و بڕی مووچەی مووچەخۆرانی بەشێک لە وەزارەت و لایەنەکان لە کۆی گشتیی خەرجییەکانی حکومەتی عێراق بەمشێوەیە:

وەزارەتی ناوخۆ: بڕی تەرخانکراوی مووچەکەی 13 تریلیۆن دینار بوو لە ساڵی 2024 کە دەکاتە 22%ی پشکی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، لە کاتێکدا لە ساڵی 2019 دا 15.5 تریلیۆن دینار بووە.

وەزارەتی پەروەردە: ڕێژەکەی 18%ـی کۆی مووچەخۆرانی عێراق پێکدێنێت، بە بڕی 10.7 تریلیۆن دینار لە ساڵی 2024 دا، بەڵام لە ساڵی 2019 تەنیا 1.74 تریلیۆن دینار بوو بە ڕێژەی 513% زیادی کردووە.

وەزارەتی تەندروستی: مووچەی بە ڕێژەی 466% زیادی کردووە، بەشێوەیەک لە یەک تریلیۆنەوە لە ساڵی 2019دا بەرزبووەتەوە بۆ 5.9 تریلیۆن دینار لە ساڵی 2024.

ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیران و دەستەکانی سەر بە ئەنجوومەنەکە: مووچەکەی لە 3.5 تریلیۆنەوە بۆ 6.34 تریلیۆنەوە بە ڕێژەی 80% زیادی کردووە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی: 2.26 تریلیۆن بۆ 2.94 تریلیۆن دینار زیادی کردووە بە ڕێژەی 29.15% بەرزبووەتەوە.

 

کاریگەریی و لێکەوتەکان: کۆی زیادبوونی تەرخانکردنی مووچەی ناوەندی لە نێوان ساڵانی 2019 بۆ 2024 نزیکەی 47.79% بووە، ئەمەش بە وتەی ئەو شارەزایە ڕێژەیەکی زۆری بەرزبوونەوەیە کە بارگرانییەکی گەورە و قورس لەسەر هەر حکومەتێکی داهاتوو دروست دەکات و کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بەردەوامیی خەرجییە گشتییەکان و سەرچاوە داراییەکانی دەوڵەت دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ