ئاڤا نیوز
کۆمەڵەی چێشتخانە و میوانخانەکانی هەولێر هۆشداری دەداتە چێشتخانە و میوانخانەکان کە لە ڕۆژانی جەژندا نرخەکان گران نەکەن، بەپێچەوانەوە ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی توند دەکرێنەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 6-6-2025، وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان لەلایەن سع دیاریکراوە؛ بەگوێرەی پێشبینییەکانی دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان چاوەڕوان دەکرێت لە ڕۆژانی جەژندا زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن.
لێدوانی فەرمی: زیرەک بیا ئیلیا، سەرۆکی کۆمەڵەی چێشتخانە و میوانخانەکانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لەگەڵ دەستەی گەشتوگوزاری هەولێر لیژنەی تایبەت بە چێشتخانە و هۆتێل و بازگەکان لە ڕۆژانی جەژن دادەنێین، بۆ ئەوەی چاودێریان بکەن.
-سەرجەم هۆتێل و چێشتخانە و کافتریاکان لە ڕۆژانی جەژن کراوە دەبن، بەڵام تێبینیمان لەسەر چەند چێشتخانەیەک هەیە، کە خاوەن و کارمەندەکانی خۆماڵین و لە ڕۆژانی جەژندا چێشتخانەکانیان دادەخەن.
- هەر شوێنێک پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت، چ لە ڕووی پاکوخاوێنی، چ لە ڕووی بەرزکردنەوەی نرخ، ئاگادارکردنەوەی پێدەدرێت، ئەگەر هەر پابەند نەبوو، ئەوا بە پێبژاردن و داخستنی شوێنەکەی سزا دەدرێت.
-هەندێک لە چێشتخانە و میوانخانەکان لە بۆنەکاندا دەرفەت دەقۆزنەوە و نرخەکان زیاد دەکەن.
زانیاریی زیاتر: لە ڕۆژانی جەژندا هەشت هێڵی گەرم بۆ گەشتیاران بەرکاردەبن، بۆ ئەوەی هەر گەشتیارێک گلەیی یان پێویستی بە هاوکاری هەبوو پەیوەندی بکات و یارمەتی بدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەولێر، بۆ ڕۆژانی جەژن، چاوەڕوان دەکرێت زیاتر لە 120 هەزار گەشتیار ڕوو لە سنووری پارێزگای هەولێر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە






