
لۆگۆی پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان
ئاڤا نیوز
دوای بڕیاری بایکۆتی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، شاندێکی پارتی سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد.
وێنە گەورەکە: دوای بڕیاری بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، بەمەبەستی ڕوونکردنەوەی بڕیارەکە پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی بە سەردانکردنی لایەنەکان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: شاندێکی پارتی ئەمڕۆ سێشەممە دوای سەردانکردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە شاری هەولێر سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانی کرد.
لە پەیامنێرەوە: شەوکەت قادر، پەیامنێری ئاڤا میدیا لە هەولێر گوتی، شاندی پارتی پێکهاتووە لە پشتیوان سادق، مەحموود محەممەد، کەمال کەرکووکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و جەعفەر ئیمینیکی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، لەگەڵ سەفین مەلاقەرە، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندن، کاردۆ محەممەد، هێمن ئەسکەندەر و بەختیار عومەر ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی لە کۆبوونەوە.
باکگراوند: دوێنێ دووشەممە وەک هەڵوێستێک بەرامبەر بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، پارتی بەفەرمی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی بایکۆت کرد و هەڕەشەی کشانەوەشی لە پرۆسەی سیاسیی عێراق کرد.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە
- بزنس
- 39 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوی CPT: لە ڕۆژئاوا جینۆساید و کۆمەڵکوژیی دەکرێت






