
دیمەنی باڵەخانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەولێر
ئاڤا نیوز
لە ماوەی دوو ڕۆژی جەژندا زیاتر لە دوو هەزار کەس بەهۆکاری جیا جیا سەردانی نەخۆشخانەکانی ڕزگاری و ڕۆژئاوایان لە هەولێر کردووە کردووە. لەو ژمارەیەش، بەشێکیان بەهۆی قوربانیکردنەوە بریندار بوون و لەوێ چارەسەریان وەرگرتووە.
وێنە گەورەکە: له ڕۆژانی جهژنی قورباندا له نهخۆشخانه و بنكه تهندروستییهكانی ههولێر و شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دهوام ئاساییه، پێشوازیی له نهخۆش دهكرێت و خزمهتگوزارییه تهندروستییهكان پێشكهش دهكرێن. بەهۆی ڕووداوی هاتووچۆ، ژەهراوی بوون، خواردن، شەڕکردن، هۆکارەکانی دیکە، لە ماوەی دوو ڕۆژی جەژنی قورباندا نزیکەی دوو هەزار کەس سەردانی هەردوو نەخۆشخانەی ڕزگاری و ڕۆژئاوایان لە شاری هەولێر کردووە.
لێدوانی فەرمی: د. كاروان یاسین نانهكهلی، بهڕێوهبهری نهخۆشخانهی فریاكهوتنی ڕۆژئاوای ههولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "لە دوو ڕۆژی جەژنی قورباندا زیاتر لە 1100 کەس سەردانی نەخۆشخانەی ڕۆژئاوای کردووە و چارەسەری پێویستی بۆ کراوە، لە ژمارەیەش نزیکەی 123کەسیان لە کاتی سەربڕینی ئاژەڵی قوربانیدا بریندار بوونە و بەشێکیان نەشتەرگەریی خێرایان بۆ کراوە بەهۆی ئەوەی دەماری خۆیان بڕیوە، ئەو کەسانەی بەهۆی قوربانیکردن بریندار بوون، زۆربەی قەساب بوون لەکاتی قوربانیکردن و سەربرینی ئاژەڵ بە چەقۆ بریندار بوون و بەشێکیانیش هاووڵاتیی ئاسایی بوون.
لەلایەکی دیکەوە: نەخۆشخانەی ڕزگاری فێرکاریی هەولێر ڕایگەیاندووە، لە ماوەی دوو ڕۆژی جەژنی قورباندا 779 کەس سەردانی نەخۆشخانەی کردووە و، لەلایەن پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی پێشوازیان لێکراوە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئامارەکانی دووەم ڕۆژی جەژنی قوربان لە نەخۆشخانەی ڕزگاری/ بەشی فریاکەوتن، بەم شێوەی خوارەوە بووە:
- سەردان بەگشتی 779 کەس.
- ڕاوێژکاری 654 کەس.
- فریاکەوتن 125 کەس
- ڕووداوی هاتووچۆ و ماتۆڕسکیل 4 کەس.
- بەربوونەوە 5 کەس.
- سکچوون و ڕشانەوە 8 کەس.
- پێوەدان 1کەس.
- ژەهراوی بوون بەدەرمان 1کەس.
- شەڕ 2 کەس.
- مردن 1 کەس.
- نەشتەرگەری 4 کەس.
- تاقیگە 495 پشکنین کەس.
- تیشک/ 350 کەس..
- سیتی سکان 20 کەس
- سۆنار 110 کەس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

شۆڕشێک لە نەشتەرگەری؛ چاوێکی ڕۆبۆتی داهێنراوە زۆر لە چاوی مرۆڤ بەهێزترە
39 خولەک لەمەوپێش

بەوێنە؛ کاروانی هاوکارییەکانی ئاڤا میدیا لەناو شاری چەمچەماڵ
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بە وێنە؛ کۆتا شەوی هەڵمەتی ئاڤا بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی سنووری چەمچەماڵ
13 کانوونی یەکەم

هاووڵاتییەکی دهۆک بە گریانەوە 2500 دۆلار بۆ هەڵمەتی ئاڤا دەهێنێت
13 کانوونی یەکەم

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
12 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
چێشتخانە گەڕۆکەکە ئەمڕۆ لە چەمچەماڵ دەست بە دابەشکردنی خواردن دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆکرانیا دەستبەرداری خواستی ئەندامێتی لە ناتۆ دەبێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق موسەننا سامەڕایی نزیکترینە






