
گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
سوودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی کەرکووک کۆدەبێتەوە و پرسی یەکلاکردنەوەی پۆستی پارێزگار تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە دەبێت؛ دانانی پارێزگار بە نۆرە لەنێوان کورد، عەرەب و تورکمان دیارترین پێشنیاز دەبێت.
وێنە گەورەکە: جاری دووەمە سوودانی لەگەڵ لایەنە براوەکانی کەرکووک کۆدەبێتەوە، ئەمەش بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی خۆجێیی شارەکە، چونکە لەگەڵ دیالە تەنیا دوو پارێزگای عێراقن هێشتا لایەنەکان لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان ڕێکنەکەوتوون.
لێدوانی فەرمی: "عەرەب و تورکمان پێشنیازی وەرگرتنی پۆستی پارێزگار بە نۆرەیان لاپەسەندە، هەر لایەنێک بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک پۆستەکە وەردەگرێت". عەزام حەمدانی، گوتەبێژی هاوپەیمانیی عەزم لە کەرکووک بە ئاڤا نیوزی گوت.
لەلایەکی دیکەوە: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا پێشتر ڕایگەیاندبوو: "دەمانەوێت پارێزگاری کەرکووک لە نێوان پێکهاتەکانی شارەکە بە نۆرە بێت".
زانیاریی تایبەتی ئاڤا نیوز: یەکێتی کە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووکە، بەو پێشنیازە ڕازی نییە و پێداگیری دەکات هەر چوار ساڵەکە پۆستی پارێزگاری شارەکەی لابێت.
قووڵتر: ئەگەر کورد یەکەمجار پۆستی پارێزگار وەربگرێت و بە نۆرە بێت، تەنیا بۆ ماوەی شەش مانگ دەبێت؛ پۆستەکانی دیکەش بە گوێرەی ڕێککەوتنی سیاسی بەشێوەی خول و بە نۆرە دەبن.
باکگراوند: لە کۆی 16 کورسیی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک، کورد حەوت کورسی، عەرەب شەش کورسی، تورکمان دوو کورسی و مەسیحییەکانیش کورسییەکی کۆتایان بەرکەوتووە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: گرفتی دابینکردنی مووچەمان هەیە
- بزنس
- 38 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ ڕیکۆردێکی مێژوویی نوێ تۆمار دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
3 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
ئەشواق جاف: چاوەڕوان دەکرێت هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بۆ یەکشەممە دوابخرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر کاروانێکی تری هاوکاریی بۆ ڕۆژئاوا دەنێرێت
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێکخراوی CPT: لە ڕۆژئاوا جینۆساید و کۆمەڵکوژیی دەکرێت






