ئاماری ڕووداوە جۆراوجۆرەكانی مانگێكی پار هێندەی پێنج مانگی ئەمساڵە

شەیری بکە لە:
ئاماری ڕووداوە جۆراوجۆرەكانی مانگێكی پار هێندەی پێنج مانگی ئەمساڵە

دیمەنی یەکێک لە ئاگرکەوتنەوەکانی سنووری هەولێر. وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا

ئاڤا نیوز

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاشكرای دەكات، ژمارەی ڕووداوە جۆراوجۆرەكانی خنكان و سووتان و ڕووداوەكانی دیكەی پەیوەست بە كاری بەرگریی شارستانی، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بەشێوەیەکی بەرچاو كەمی كردووە.

لێدوانی فەرمی: موقەدەم شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: لە ماوەی پێنج مانگی ئەمساڵ 570 ڕووداوی جۆراوجۆر لە جۆری ئاگركەوتنەوە و خنكان و بەربوونەوە و تەقینی غاز و سووتانی ماڵ و ڕووداوەكانی دیكەی  پەیوەست بە كار و ئەركی بەرگریی شارستانی تۆمار كراوە، ئەمە لە كاتێكدایە كە ساڵی ڕابردوو تەنیا لە مانگی شەش 460 ڕووداو هەبووە، بەمەش ئەمساڵ ژمارەی ڕووداوەکان كەمیان كردووە.

- بەراوردەكە ڕوونە و ژمارەی ڕووداوەكان زۆر كەمی كردووە، هەوڵ و ماندووبوونی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی و پلانی تۆكمە و كاری تیمە گەڕۆكەكان هۆكارێكن بۆ كەمی ژمارەكان.

- لە كابینەی نۆیەمدا حكومەت گرنگیی زۆری بە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی داوە، ژمارەیەكی زۆر لە ئۆتۆمبێل و كەلوپەل و پێداویستیی كاركردن بۆ تیمەكانی بەرگریی شارستانی دابین كراوە، ئەمەش هۆكاری سەرەكین بۆ سەركەوتنی بەردەوامی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتییەكە و كەمبوونەوەی ژمارەی ڕووداوەكان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ