
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم. وێنە؛ ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پابەندی ئەرکەکانی نەبووە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی، بەم هۆیەشەوە ئەگەری سەپاندنی سزای زیاتر بەسەر ئێران زیاتر دەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند: بۆ یەکەمجار لە 20 ساڵی ڕابردوودا، ئێران پابەندی ئەرک و گەرەنتییەکانی پەیوەست بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەبووە.
زانیاریی زیاتر: ئەنجوومەنەکە دەشڵێت: بە پشتگیریی دەنگی 19 وڵات بڕیاریاندا کە ئێران پابەندی بەرنامە ئەتۆمییەکەی نەبووە لە کاتێکدا تەنیا سێ وڵات دژی بڕیارەکە دەنگیان داوە، هاوکات 11 وڵات ڕەتیان کردەوە دەنگ بدەن.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەم بڕیارە ڕێگە خۆشکەر دەبێت بۆ ئەوەی سزای زیاتری نێودەوڵەتی بەسەر ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەکەی بسەپێنرێت.
لە لایەکی دیکەوە: وەزارەتی دەرەوە و دەستەی وزەی ئەتۆمی ئێران لە ڕاگەیێنراوێکدا، سەرکۆنەی ئەو بڕیارەی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیان کرد و بە سیاسی وەسفییان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 23 خولەک لەمەوپێش
بڕیاردان لە خەرجکردنی مووچەی مانگی یەک دەکەوێتە کۆتایی ئەم هەفتەیە
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش

دوای دوو ساڵ لە جەنگ تۆپی پێ دەگەڕێتەوە نێو کەرتی غەززە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
31 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم
- عێراق
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرمی؛ سبەی شاندی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکات
- جیهان
- 48 خولەک لەمەوپێش
میسر و ئوردن کۆچپێکردنی فەلەستینییەکان ڕەتدەکەنەوە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
عەباس عێراقچی: ئەگەری گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادایە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق داوا لە کوردستان دەکات 25%ـی باجی گومرگی کەم بکاتەوە






