لووتکەی باڵای ئاسایشی تورکیا سەبارەت بە دۆخی ئێران کۆبووەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 حوزەیران

کۆبوونەوەی لووتکەی باڵای تورکیا
ئاڤا نیوز
لووتکەی باڵای تورکیا بە بەشداری هەموو بەرپرسە باڵا سەربازییەکانی تورکیا و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە سەبارەت بە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کۆبووەوە.
وێنە گەورەکە: هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر هەموو وڵاتانی جیهان و بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و وڵاتانی درواسێی ئێران و ئیسرائیل هەیە، بەوردی چاودێری بارودۆخەکە دەکەن و هەوڵی دوورخستنەوەی کاریگەری نەرێنی جەنگەکە دەدەن لە وڵاتانی خۆیان.
بڵاوکراوەی فەرمی: میدیا فەرمییەکانی تورکیا بڵاویان کردووەتەوە: کاتژمێر 2:30 خولەکی ئەمڕۆ لووتکەی باڵای تورکیا بەسەرۆکایەتیی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا (میت)، یاشار گولەر، وەزیری بەرگری و مێتین گوراک، سەرۆک ئەرکانی گشتی سوپا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران کاردانەوەکان و کاریگەری لەسەر تورکیا تاوتوێ کران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕێژەی سەوزایی هەولێر 20% تێدەپەڕێنێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
چەوریی جگەر، مرۆڤ تووشی چەندین نەخۆشیی دیکە دەکات
31 تەممووز
ئیمارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی گەرما فێنککەرەوە لە گۆڕستانەکان دادەنێت
30 تەممووز
پەرەسەندنی تەکنەلۆژیا لە چین؛ سواڵکردنیش بووە بە ئەلیکترۆنی
30 تەممووز
ئەو کەسەی لە هەولێر فێڵی لە خێزانێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد دەستگیر کرا
30 تەممووز
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک بە سێ سەرنشینەوە دەکەوێتە ناو دەریاچەی دووکان