دۆناڵد ترەمپ: هێرشەکەی ئیسرائیل 10 هێندە بەهێزتر بووە لەوەی ئێران پێشبینی دەکرد
- هەواڵ
- 14 حوزەیران

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرشەکەی ئیسرائیلی هاوپەیمانیی بۆ سەر چەند ئامانجێک لە ناوخۆی ئێران گوتی، ئەو هێرشانە 10 هێندە بەهێزتر بوون لەوەی ئێران پێشبینی دەکردن.
وێنە گەورەکە: دوای هێرشەکانی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر خاکی ئێران و کوشتنی سەرکردە سەربازییەکانی ئێران و وێرانکردنی چەند پێگەیەکی ئەتۆمیی ئێران، ئێران وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و سەدان مووشەکی بالیستیکی ئاراستەی تەلئەڤیڤ کرد.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەو هێرشانەی ئیسرائیل کردیە سەر ئێران 10 هێندە بەهێزتر بوون لەوەی تاران پێشبینی دەکردن.
لەلایەکی دیکە: دۆناڵد ترەمپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەی بی سی نیوز ڕایگەیاندبوو، هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران زۆر بە باشی بەڕێوەچوون و چاوەڕوان بن ڕووداوی زیاتر بەڕێوەیە.
- ئێمە دەرفەتی زۆرمان داوە بە ئێران بەڵام سوودیان لەو دەرفەتانە وەرنەگرت بۆیە زەبری گەورەیان بەرکەوتووە و ئەمە سەرەتایە شتی زیاتر و ڕووداوی زۆر زیاتر بەڕێوەیە.
زیانەکان: بەگوێرەی زانیاریی میدیاکانی ئیسرائیل، لە ئاکامی هێرشەکەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل نزیکەی 20 کەس برینداربوون، سێ کەسیش بەهۆی هێرشەکانەوە گیانیان لەدەست داوە. هاوکات لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، نزیکەی 78 کەس گیانیان لەدەست دا و 320 کەسی دیکەش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک گۆڕی نەناسراو لە نزیک بەنداوی دووکان دەردەکەون
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەردانی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک گۆڕی نەناسراو لە نزیک بەنداوی دووکان دەردەکەون
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەردانی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت





