
دیمەنێکی ناوچەی سەوزی بەغدا
ئاڤا نیوز
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق تاوتوێی بارودۆخی ئەمنیی وڵات و سیناریۆ چاوەڕوانكراوەكان و گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكان دەکات.
وێنە گەورەکە: عێراق دەمێکە هەوڵی ئەوە دەدات خۆی لە پریشکی ئەو ئاگرە بپارێزێت کە لەنێوان ئێران و لایەنەکانی دژبەرەکانی هەیە، بەڵام بوونی میلیشیا شیعەكان ئەوانەی لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەكرێن، هەمیشە ئەگەری تێوەگلانی عێراقیان لە ململانێکان زیاتر کردووە.
لێدوانی فەرمی: قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پۆستێکید لە تۆڕی ئێکس ڕایگەیاند، سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکی شانەی هەڵسەنگاندنی قەیرانەکانمان کرد لە نووسینگەی ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتمانی، بۆ تاوتوێکردنی بارودۆخی ئەمنی و سیاسی لەژێر ڕۆشنایی ڕووداو و هەڕەشەکانی ئەم دواییەی ناوچەکەدا.
لە هەمان کاتدا: بە گوتەی ئەعرەجی باسیان لەو سیناریۆیانەش کردووە، کە وەک مەترسییەک ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، بۆ دانانی ڕێوشوێنی پێویست و ئاساتی ئامادەباشیی و سیاسەت و پلانە خێراکان.
لەلایەکی دیکەوە: ئاژانسی هەواڵی فارس لە زاری سەرچاوە سەربازییە ئێرانییەکان ئاشكرای دەکات، شەڕەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا فراوانتر دەبێت و هەموو ناوچە داگیرکراوەکان و بنکە ئەمریکییەکانی ناوچەکە دەگرێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەگەرچی ئەمریكا چەندین جار هۆشداری بە عێراق داوە خۆی لە تێوەگلان ئاڵۆزییەكانی ناوچەكە بە دوور بگرێت. بەڵام بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی میهری ئێرانی، چەندین فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە نێو خاکی عێراقەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل کراون.
باکگراوند: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025، سوپای ئیسرائیل بە سەدان مووشەک هێرشی چڕی کردە سەر دەیان بنکەی سەربازی و دامەزراوەی ئەتۆمی لە سەرتاسەری ئێران و بەهۆیەوە 90هاووڵاتی کوژران و 320 کەسی دیکەش برینداربوون، ئێرانیش وەڵامی هێرشەکانی بە هێرشێکی بەرفراوان دایەوە و پێنج کەس کوژران و دەیانی دیکە برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ و عێراقچی لە تورکیا کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
19 خولەک لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
21 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 شوبات
- جیهان
- 7 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ و عێراقچی لە تورکیا کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات




