پەیامێکی تووند لە عێراقەوە بۆ ئیسرائیل لەبارەی بەکارهێنانی ئاسمانەکەی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران
- عێراق
- 14 حوزەیران

دیمەنی هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەی سەوزی بەغدا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بەرپرسیارێتی پاراستنی ئاسمانی وڵات دەخاتە ئەستۆی ئەمریکا و دەڵێت، بە هەموو شێواز و ڕێگایەک مافی وەڵامدانەوەی ئەوانەیان هەیە کە سەروەریی عێراق دەبەزێنن.
وێنە گەورەکە: دوو ڕۆژە جەنگێکی فراوان لەنێوان ئیسرائیل و ئێران هەڵگیسراوە، مەترسی هەیە جەنگەکە زیاتر فراوان بێت و ببێتە جەنگێکی هەرێمی، عێراقیش ترسی هەیە لە جەنگەکە تێوەبگلێنرێت، بەتایبەت ئێران نیگەرانە لەوەی ئاسمانی عێراق بۆ لەلایەن ئیسرائیلەوە بەکاردەهێنرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەباح نوعمان، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە دەڵێت، بەغدا بە هەموو شێوەیەک ڕەتی دەکاتەوە خاکەکەی بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکاربهێنرێت، بۆ پێشێلکردنی سەروەری عێراقیش داوا لە ئەمریکا دەکات بەرپرسیارێتی خۆی بەگوێرەی ڕێککەوتنەکان لەئەستۆ بگرێت و ڕێگری لە دووبارە بەزاندنی ئاسمانی عێراق بکات.
بە گوتەی نوعمان، عێراق ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن پەیڕەو دەکات و دەیەوێت ناکۆکییەکان بە ڕێگای ئاشتی و دیپلۆماسی چارەسەر بکرێن، لە هەمان کاتیشدا بەگوێرەی یاسای نێودەوڵەتی مافی بەکارهێنانی هەموو تواناکانی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەوانەی سەروەری خاکەکەی پێشێل دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: سوودانی داوای لە ئێران کردووە بنکە سەربازییەکان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق بۆردوومان نەکات و داوای کردووە عێراق لەم جەنگە تێوەنەگلێنرێت.
دوێنێش لەدوای دەستپێکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سوودانی لەگەڵ شاندێکی ئەمریکی و هاوپەیامان کۆبووەوە و ڕایگەیاند: عێراق بەکارهێنانی خاک و ئاسمانەکەی ڕەتدەکاتەوە بۆ ئەنجامدان یان ئاسانکاریکردن بۆ دەستدرێژیکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ".
کاردانەوەکان بەمشێوەیەن: بەرپرسێکی باڵای عێراق لەمبارەیەوە قسەی کردووە و دەڵێت: "ئێران بەڵێنی داوە گرژییەکان بۆ خاکی عێراق نەگوازێتەوە، هەرچەندە ئێران تووڕەیە لەوەی ئیسرائیل خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر ئێران بەکاردەهێنێت".
عێراق لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵای لەسەر ئیسرائیل تۆمار کردووە، جەختی لەوە کردووەتەوە ئەم کردەوانە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عێراق و دەرچوونن لە حوکمەکانی یاسای نێودەوڵەتی و پەیڕەوی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەتایبەتی ئەو بنەمایانەی کە پەیوەستن بە ڕێزگرتن لە سەروەریی وڵاتان و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیاندا.
حکومەتی عێراق بەردەوام فشار لە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەکات هیچ جووڵەیەکی سەربازی نەکەن و ئەمریکا هەراسان نەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: هادی عامری، ئەمینداری گشتیی رێکخراوی بەدریش کە یەکێکە لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، ڕایگەیاندووە: "بۆ بەزاندنی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە بەرپرسیارێتی تەواو دەخەنە ئەستۆی لایەنی ئەمریکی". داواشی لە حکومەتی عێراق کرد ڕێکاری پێویست بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو کارە بگرێتەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ و عێراقچی لە تورکیا کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
18 خولەک لەمەوپێش

ئیمارات دەبێتە هاوبەشی کۆمپانیاکەی ترەمپ
1 کاتژمێر لەمەوپێش

سیستەمی خۆراکی ئەمریکا لە پشتبەستن بە کاربۆهیدراتەوە دەگۆڕێت بۆ پڕۆتین و چەوریی سروشتیی
2 کاتژمێر لەمەوپێش

لەنجە؛ یەکەم کچی باشوور بۆ بەرگری لە نیشتمان ڕووی کردووەتە ڕۆژئاوای کوردستان
21 کاتژمێر لەمەوپێش

زانایانی ئیسپانیا لە ڕێگەی تێکەڵکردنی سێ دەرمان شێرپەنجەی پەنکریاس بنبڕ دەکەن
1 شوبات
- جیهان
- 6 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ و عێراقچی لە تورکیا کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 18 خولەک لەمەوپێش
کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات





