
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە ئێران دەستی بە هێرشی مووشەکی کردەوە بۆ سەر شارەکانی ئیسرائیل و ژمارەیەک برینداری لێ کەوتووەتەوە. لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ئەمە دووەم هێرشی مووشەکییە بۆ سەر ئیسرائیل و ئێوارە نزیکەی 70 مووشەکی ئاراستەی ئەو وڵاتە کرد، ئەمەش دوای بۆردوومانی قورسی ئیسرائیل هات بۆ سەر شارەکانی ئێران.
وێنە گەورەکە: جەنگی ئیسرائیل و ئێران کە سێ ڕۆژە بە دەستپێشخەری ئیسرائیل سەریهەڵداوە تاوەکو ئێستا بەقورسی بەردەوامە. هەرچەندە چەندین وڵات لە هەوڵدان کۆتایی بە جەنگەکە بهێنرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون و مەترسی هەیە شەڕەکە زیاتر فراوان بێت و پەل بکێشێت بۆ جەنگێکی هەرێمی.
ئەوەی ئیستا ڕوودەدات: نزیکەی کاتژمێر 09:00ـی ئەمشەو ئێران جارێکی دیکە دەستی بە هێرشی مووشەکی کردەوە بۆ سەر ئیسرائیل، هەرچەندە سیستەمی بەرگریی ئیسرائیل بەرپەرچی مووشەکەکان دەداتەوە، بەڵام ناتوانن هەموویان بخەنە خوارەوە و بەشێکیان ئامانجەکەیان دەپێکن. میدیاکان ئاماژە بەوە دەکەن لە شارەکانی تەلئەبیب و حەیفا و قودس مووشەک کەوتوونەتە خوارەوە و ژمارەیەک برینداریان لێ کەوتووەتەوە، تاوەکو ئێستاش بەهۆی هێرشەکەی ئەمشەو کوژرانی هیچ کەسێک ڕانەگەیێنراوە.
٠ میدیای ئێران داوا لە دانیشتووانی فەلەستین دەکات دوور بکەونەوە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکان و دامەزراوەکانی وزە و ناوەندەکانی لێکۆڵینەوەی تیشکی و هەر شوێنێک کە ماددەی تیشکدەری تێدابێت، ئەمەش لە پێناو سەلامەتیان و بۆ دوورکەوتنەوەیە لە هەر مەترسییەک.
٠ میدیاکانی ئێران لەزاری بەرپرسانی سەربازی بڵاویان کردەوە، مووشەکەکانی ئێران کۆمپانیای پیشەسازی سەربازی ئیسرائیلیان لە حەیفا و شوێنی نیشتەجێبوونی سەرکردە و زاناکانیان کردووەتە ئامانج.
٠ میدیاکانی ئێران دەڵێن ئەو مووشەکانەی ئەمشەو ئاراستەی ئیسرائیل کراون بۆ یەکەمجارە بەکاردەهێنرێن.
٠ وتەبێژی سوپای پاسداران بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاندووە: "چەند خاڵێكمان لە ئیسرائیل دیاریكردووە بۆ بەئامانجگرتنی، بەپێی میدیا عەرەبییەکانیش، دەنگی چەند تەقینەوەیەك لە شاری قودس (ئۆرشەلیم) دەبیسترێت".
٠ ڕۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت: مووشەکێک بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر باڵەخانەیەک لە باکووری ئیسرائیل کەوتە خوارەوە. ئامادەکاری بۆ هەڵدانی مووشەکی نوێش لە ماوەی چەند خولەکی داهاتوودا دەکرێت.
٠ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، "ئێمە شەڕمان دەستپێنەکرد، بەڵام بە تووندی وەڵاممان دایەوە، ئەگەر دەستدرێژییەکان بەردەوام بن، وەڵامەکانمان بۆ دەستدرێژیکاران ئازاربەخشتر دەبن"
٠ میدیاکانی ئیسرائیل: مووشەکێک بەر شارۆچکەی موشاف لە نزیک کیریات گات کەوتووە. میدیای ئێرانیش دەڵێت، "کۆمپانیای "ڕافائێل"ـی سەربازی کراوەتە ئامانج و بەتەواوەتی تێکشکێندراوە".
٠ کەناڵی جەزیرە لەسەر زاری دەسەڵاتی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە: لە ناوچەی کەنار دەریا ڕاستەوخۆ مووشەک بەر دوو خانوو کەوتووە، لە باشووریش مووشەکێک بەر باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون کەوتووە.
٠ ئاژانسی تەنسیمی ئێران دەڵێت: ئێران بە مووشەک هێرشی کردووەتەوە سەر فڕۆکەخانەی بنگۆریۆن لە تەلئەبیب و ڤیدیۆکەی بڵاوکردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئیسرائیل پشتڕاستی نەکردووەتەوە.
٠ ڕادیۆی ئیسرائیل بڵاوی کردووەتەوە کە ئێران ناوچەی نیشتەجێبوونی خەڵکی مەدەنی بۆردوومان دەکات.
باکگراوند: بەهۆی هێرشی سێ ڕۆژەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ کوژرانی زیاتر لە 128 کەس و برینداربوونی زیاتر لە 900 کەس ڕاگەیێنرابوو. ژمارەی کوژراوانی ئیسرائیلیش بەهۆی مووشەکەکانی ئێران گەیشتبووە 13 کەس لەگەڵ برینداربوونی 380 کەس. ژمارەی کوژراو و بریندارانیش بەردەوام لە زیادبوونە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک گۆڕی نەناسراو لە نزیک بەنداوی دووکان دەردەکەون
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەردانی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
ژمارەیەک گۆڕی نەناسراو لە نزیک بەنداوی دووکان دەردەکەون
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سەردانی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت





