
مووشەکی ئێران بە ئاسمانی ئیسرائیلەوە، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
جارێکی دیکە کۆماری ئیسلامیی ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی کردە سەر ئیسرائیل و سیستەمی بەرگری ئەو وڵاتەش بەشێکی مووشەکەکانی خستەخوارەوە.
وێنە گەورەکە: ئێران و ئیسرائیل شەوی سێشەممە و بەرەبەیانیی چوارشەممە، بەردەوام بوون لە مووشەکبارانکردنی یەکتر، لەو جەنگە مێژووییەیاندا کە ترسی ئەوەی دروست کردووە ئاگرەکەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێتەوە.
راگەیەندراوی فەرمی: سوپای پاسداران رایگەیاند بۆ یەکەمجار مووشەکی هایپەرسۆنیکی جۆری فەتاح 1 ـی ئاراستەی ئیسرائیل کردووە، کە زیانی بە ئیسرائیل گەیاندووە. لەبەرامبەردا ئیسرائیل دەڵێ لە شەشەم رۆژی شەڕەکەدا، چەند شوێنێکی سەربازیی لە ئێران کردووەتە ئامانج.
ئەمەش بزانە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، دوێنێ داوای "خۆبەدەستەوەدانی بێمەرج"ـی لە تاران کرد. سەرکردەکانی G7 لەنێویشیاندا ترەمپ رۆژی دووشەممە داوای راگرتنی شەڕیان کرد، بەڵام هەموویان رەخنەیان لە تاران گرت و پشتگیریی ئیسرائیلیان کرد. ئەوان دەڵێن " ئیسرائیل بەرگری لە خۆی دەکات."
لە لایەکی دیکەوە: چین ترەمپی تۆمەتبار کرد بەوەی "بەنزین بە ئاگری شەڕەکەدا دەکات". رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیاش بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی تۆمەتبار کرد بەوەی گەورەترین هەڕەشەیە لەسەر ناوچەکە.
زانیاریی زیاتر: سوپای ئیسرائیل شەوی رابردوو و بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، لە زۆر ناوچەی وڵاتەکە زەنگی ئاگادارکردنەوەی مەترسیی لێدا، لەنێویاندا لە شارۆچکەی دیمۆنا کە دەکەوێتە باشووری ئیسرائیل و وێستگەی ئەتۆمیی لێیە، بەڵام هیچ راپۆرتێک لەبارەی ئەوەی مووشەکی بەرکەوتبێت، نییە.
ئاماری فەرمی: هەتاوەکو رۆژی یەکشەممە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بوونەتە هۆی کوشتنی بەلایەنی کەمەوە 224 کەس و برینداربوونی 1200 کەسی دیکە، لەنێویاندا ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سوپا و زانای ئەتۆمی هەبوون، ئەمە بەپێی وەزارەتی تەندروستی. بەپێی نووسینگەی نەتەنیاهوو؛ هێرشەکانی ئێرانیش بۆ سەر ئیسرائیل، بوونەتە هۆی کوژرانی 24 کەس و برینداربوونی 592 کەسی دیکە لە ئیسرائیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە





