
جۆزێف ڤۆتێل، فەرماندەی پێشووی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
تادێت ئاگری جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران فراوانتر دەبێت و پرسی بەشدارییکردنی ڕاستەوخۆی ئەمریکاش لەو جەنگە ئەگەرێكی کراوەیە.
وێنە گەورەکە: گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و ئێران تا دێت زیاتر دەبن هەردوو لایەنی شەڕ هەڕەشەی زیاتر لە یەکتری دەکەن، بەهۆی ئەمەوە ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تا دێت زیاتر دەبن و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێرانیش چالاکییەکانیان زیاتر کردووە.
لێدوانی فەرمی: جۆزێف ڤۆتێل، فەرماندەی پێشووی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، گرژییەکانی ئێستا زۆر زیاتر دەبن تاوەکو ئەو کاتەی ئێرانییەکان بە پرۆسەی دانوستانی سیاسی ڕازی دەبن، کە پرسی درێژخایەنی بەرنامەی چەکی ئەتۆمی ئێران بخاتەڕوو.
٠ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی ئێستا لەنێوان ئیسرائیل و ئێران ڕوودەدات، وەک ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی نێوان هەردوو وڵات دەمێنێتەوە.
٠ ڕەنگە ئێران بەهۆی لاوازبوون و بەردەوامبوون شەڕەوە هێرشبکاتە سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە کەنداو.
٠ هەمیشە ئەگەری ئەوە هەیە ئێرانییەکان هەوڵی داخستنی گەرووی هورمز بدەن، هەرچەندە ئەمەش ئێستا زیانیان پێدەگەیەنێت.
٠ ڕووبەڕووبوونەوەی دڕێژخایەن کاریگەری دەبێت لەسەر لاوازبوونی زیاتری ئێران و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر کەمبوونەوەی زیاتری وەبەرهێنان و بازرگانی لەناوچەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
21 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتی وەڵامی دانپێدانانەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان دەداتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جەهەپە داوا دەکات پرسی کورد بە ڕێگاچارەی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئیمارات






