
عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران
ئاڤا نیوز
ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، لە پەیامێکدا بۆ خامنەیی ڕایدەگەیێنێت، من زیندووم و ئامادەم گیان بەخت بکەم، ڕۆژی سەرکەوتنیش نزیکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عەلی شەمخانی، هەینی ڕابردوو لەگەڵ دەستپێکی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ماڵەکەی خۆی بە سەختی بریندار بوو و گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە، هەواڵی کوژرانی لەچەند میدیایەک بڵاو کرایەوە، دواتریش میدیای ئێران وێنەی شەمخانی لەسەر تەختی نەخۆشخانە بە برینداری بڵاو کردەوە.
بینراو و بیستراو: بەگوێرەی میدیای ئێران، عەلی شەمخانی، ڕاوێژکاری ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا کە ئاراستەی ڕێبەری شۆڕش و نەتەوەیی ئێرانی کردووە جەختی کردەوە؛ ڕۆژی گەشاوەی سەرکەوتن نزیکە. ناوی ئێران هەمیشە لە بەرزاییەکانی مێژوودا دەدرەوشێتەوە، خەندەی شەهیدانیش ئاوێنەی سبەینێمان دەبێت.
ئەمەش بزانە: میدیاکانی ئێران پێشتر هەواڵی کوژرانی عەلی شەمخانیان بڵاو کردبووەوە، لەهەندێ میدیاشدا وێنەی شەمخانی لەگەڵ کوژراوانی دیکە بڵاوکرابوویەوە، هەندێک لە میدیاکانیش ئاماژەیان بەوەدابوو، لە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی تاران گیانی لەدەستداوە پاش ئەوەی بەر بۆردومانی سوپای ئیسرائیل کەوتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا گوشارەکانی بۆ داماڵینی چەکی گرووپەکان لە عێراق تووند دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە






