
دیمەنی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی فەرەنسا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی داوای دەستبەجێ کۆتایهێنان بە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەکات و دەڵێت ئێران هەڕەشەیە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لە بارەگای سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک کۆبوونەوەی نائاسایی خۆی ئەنجام دا، پرسی سەرەکی کۆبوونەوەکە جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل بوو، دەوڵەتان هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەک دەدەن بۆ کۆتایهێنان بە جەنگ.
لێدوانی فەرمی: نیکۆڵاس دی ڕیڤیەر، باڵیۆزی فەرەنسا لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە وتارێکدا لە کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند: پێویستە دەسبەجێ کۆتایی بەم جەنگە بهێنرێت و ڕێگە بە ئێران نەدرێت بە هیچ شێوەیەک ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم، هەرچەندە ئێران چەندین دەرفەتی پێدرا، بەڵام نەیتوانی بیقۆزێتەوە و پابەندی یاسا و ڕێککەوتنە ئۆتۆمییەکان نەبوو.
زانیاریت زیاتر: باڵیۆزی فەرەنسا لە نەتەوەیەکگرتووەکان گوتیشی: لە ئێستادا ئێران بووەتە هەڕەشە بۆ سەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تاکە بژاردەی ئێران گەڕانەوەیە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ و چارەسەرکردنی ناکۆکیەکان بە ڕێگەی دیپلۆماسی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 30 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا گوشارەکانی بۆ داماڵینی چەکی گرووپەکان لە عێراق تووند دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە





