ترەمپ لە پەیامێکی نوێدا هەڕەشە لە گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەکات
- جیهان
- 20 حوزەیران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ لەبارەی بەشداریکردنی ئەمریکا لە هێرشکردنە سەر ئێران ڕایدەگەیێنێت، ئێستا ناتوانێت بڕیار بدات. ڕاشیگەیاند گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە عێراق و ناوچەکە هەڕەشەن بۆ سەر ئەمریکا و دەبێت ڕابگیرێن.
وێنە گەورەکە: تا دێت جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران فراوانتر دەبێت، ئەمریکا لە هەوڵی دامرکاندنەوەی جەنگەکەدایە و داوای دانوستانی بێ مەرج لە ئێران دەکات بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆ، گرووپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتەش بە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی خۆی دەزانێت.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی جەنگی ئیسرائیل و ئێران لە نوێترین پەیامیدا ڕایگەیاند، ئێران چەند هەفتەیەک دوور بوو لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی، بۆیە ڕێگە نادەین ببێتە خاوەن چەکی ئەتۆم. ئێستا ناتوانم بڕیار لەسەر ئێران بدەم، ئێران ئێستا ئازار دەچێژێت، منیش نازانم چۆن جەنگەکە بووەستێنم.
ترەمپ ئەمانەشی وت:
٠ ئیسرائیل لەڕووی سەربازییەوە باشە، سەختە داوا لە ئیسرائیل بکرێت هێرشە ئاسمانییەکان ڕابگرێت.
٠ قسە لەسەر ئەوە ناکەم هێز بنێرین بۆ ئێران، کاتمان بە ئێران داوە و زۆرترین ماوەش دوو هەفتەیە.
٠ ئاشتی کاری لەپێشینەیە و ڕەنگە بەپێی بارودۆخ پشتیوانی لە ئاگربەست بکەم.
٠ ئێران دەیەوێت گفتۆگۆ لەگەڵ ئێمە بکات نەک ئەورورپییەکان، ئەوان ناتوانن ئەو جەنگە ڕابگرن و زەحمەتە داوای ڕاگرتنی جەنگ لە ئیسرائیل بکەم.
زانیاریی زیاتر: ترەمپ لەبارەی توانای ئیسرائیل بۆ لەناوبردنی پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران وتی، دەبێت بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخەدا بکەین و ئیسرائیل ئەو توانایەی نییە کە بتوانێت هەموو کارەکان بۆ لەناوبردنی چەکی ئەتۆمی ئێران بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
22 کانوونی دووەم

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
کۆبانێ؛ چوار منداڵ بەهۆی سەرماوە گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 31 خولەک لەمەوپێش
بەهۆی ڕۆچوونی زەوی لە ئەندۆنوسیا حەوت کەس گیانیان لەدەستدا
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا گوشارەکانی بۆ داماڵینی چەکی گرووپەکان لە عێراق تووند دەکاتەوە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا و ئۆکراینا لە ئەبوزەبی کۆدەبنەوە






