
رافائيل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم
ئاڤا نیوز
ئێران سکاڵا لەسەر سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم تۆمار دەکات و تۆمەتباری دەکات بەوەی لێدوانی ناڕاستی بڵاوکردووەتەوە لەبەرژەوەندی ئیسرائیل.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە هەفتەیە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران سەریهەڵداوە و هەردوولا بە چەندین شێواز ڕووبەڕووی یەکتری بوونەتەوە و دیار نییە ئاگری ئەو شەڕە کەی دەکوژێتەوە؛ ئیسرائیل هەڕەشەی لەناوبردنی ژێرخانی ئەتۆمی ئێران دەکات و لەبەرامبەردا ئێران دەڵێت ئیسرائیل دەسووتێنم.
زانیاریی زیاتر: ڕۆژێک بەر لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، ئاژانسی وزەی ئەتۆمی لە ڕاپۆرتێکدا کە پشتی بە لێدوان و شیکردنەوەی رافائيل گرۆسی، سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بەستبوو، چەند زانیارییەکی لەبارەی چالاکییەکانی ئێران لە پەرەپێدانی وزەی ئەتۆم بڵاوکردبووە و دەڵێت: ماوەیەکی زۆرە ئەو وڵاتە پەیوەستە بە پڕۆگرامی ئەتۆمییەوە و هەموو پابەندییەکانی فەرامۆش کردووە.
٠ ئیسرائیل دوای بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە دەستی بە چالاکی کرد و هێرشی بەرفراوانی بۆ سەر ئێران دەستپێکرد کە بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگ.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری ئێران لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند: تاران سکاڵایەکی فەرمی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی و نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم تۆمار کردووە، ئەمەش بەهۆی هەڵوێستەکان سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکان.
- نوێنەری ئێران باسی لەوەشكردووە، گرۆسی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیلی نەکردووە و وەکو هاوبەشێک دەردەکەوێت لە شەڕی ئیسرائیل دژ بە ئێران.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەرێکی تەندروستی دەرکرا
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ بە کەفالەت ئازاد کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەنێو یاریگایەكی تۆپی پێ لە مەكسیك تەقەكەرێك 11 كەس دەکوژێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

لە کەرکووک ژیانی سێ کۆرپەلە و دایکێک لە مردن ڕزگار دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
سزای حەوت ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەرێکی تەندروستی دەرکرا
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
مەلا هەڵۆ بە کەفالەت ئازاد کرا
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک خێزانی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەڵاتن





