
وسیم بەدیع ئەسەد، ئامۆزای بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سووریایە
ئاڤا نیوز
لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی ورد و تۆکمەدا، دەزگای هەواڵگریی گشتیی سووریا بە هاوکاریی لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی ناوخۆ، توانیان تاوانبار وەسیم ئەسەد دەستگیر بکەن، کە بە یەکێک لە دیارترین بازرگانانی ماددە هۆشبەرەکان و تێوەگلاو لە چەندین تاوانی جۆراوجۆردا دادەنرێت.
وێنە گەورەکە: لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، سووریا ببوو بە ناوەندی بەرهەمهێنانی حەبی کەپتاگۆن و لەوێوە ڕەوانەی وڵاتانی دیکەی عەرەبی دەکرا، لەم بوارەشدا حکومەت بە کارئاسانیکردن بۆ بەرهەمهێنانی ئەو ماددە هۆشبەرە تۆمەتبار دەکرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆی سووریا، ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردنەکە لە ڕێگەی بۆسەیەکی تۆکمەوە ئەنجامدراوە، کە لەلایەن یەکێک لە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەرکە تایبەتەکانی سەر بە وەزارەتی ناوخۆوە جێبەجێ کرا و سەرکەوتووانە کۆتایی هات.
وەسیم ئەسەد کێیە؟
٠ وسیم بەدیع ئەسەد، ئامۆزای بەشار ئەسەدی سەرۆکی پێشووی سووریایە و بە یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی میلیشیاکانی "شەبیحە" و گەورەترین بازرگانانی ماددەی هۆشبەری "کاپتاگۆن" لە ناوچەکەدا ناسراوە.
٠ ناوی بەردەوام لەگەڵ تۆڕەکانی قاچاخچێتی، دەستبەسەراگرتنی موڵک و ماڵی خەڵک، پارەسەندن و چەندین تاوانی دیکەی ڕێکخراودا لە سووریا و ناوچەکەدا هاتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
- کولتوور
- 33 خولەک لەمەوپێش
چەکدار، هونەرمەندی ژیریی دەستکرد بەرهەمێکی نوێی بڵاو کردەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
30 خولەک لەمەوپێش

یارییە ڤیدیۆییەکان هەڕەشە لە تەندروستیی گەنجان دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش

پاڵەوانێکی کورد بەشداریی دوو پاڵەوانێیەتیی جیهانیی دەکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش

کەزیی کچانی کورد دەبێتە هێمای بەرگریی جیهانیی
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
22 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند
- جیهان
- 30 خولەک لەمەوپێش
ماکرۆن پشکی کۆمپانیایەکی چاویلکەی ئیتاڵیی بەرزکردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئێران دوو کەسی بەتۆمەتی هاوکاری داعش لەسێدارە دا
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی دەنگۆی کەمکردنەوەی بەشەخۆراک ڕەتدەکاتەوە





