ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: بۆ جاری دووەم ترامپ ئێرانییەکانی خەڵەتاند و فریوی دان

شەیری بکە لە:
ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی: بۆ جاری دووەم ترامپ ئێرانییەکانی خەڵەتاند و فریوی دان

دیمەنی شوێنی بۆردوومانەکەی ئەمریکا بۆ سەر وێستگای فۆردۆ لە ئاسمانەوە. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەڵێت، ترەمپ دوو جار ئێرانی خەڵەتاند، بەرپرسێکی سەربازی ئەو وڵاتەش دەڵێت، شاردنەوەی ڕاستییەکان و پاراستنی نهێنیەکان لەپشت سەرکەوتنی گەورەی هێرشەکە بوو.

چی ڕوویدا: بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، سیستمی چاودێری ئاسمانی جیهانی کۆمەڵێک فڕۆکەی بۆمبهاوێژی جۆری B2ـی دەستنیشانکرد، کە لە بنکەی ئاسمانیی میزۆری لە ئەمریکاوە فڕین و بەرەو ڕۆژئاوا بەسەر زەریای هێمن ڕۆیشتن، بەڵام ئەوە فریودان و فێڵێکی سەربازی ئەمریکا و ترەمپ بوو نەک تەنیا لە ئێران بگرە لە هەموو جیهان کرا.

چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە، کۆمەڵێک فڕۆکەی بۆمبهاوێژی جۆری B2 لە ڕۆژهەڵاتەوە هێرشیان کردە سەر گرنگترین شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران، بە وتەی بەرپرسانی بەرگری ئەمریکا، هێرشی وڵاتەکەیان بۆ سەر سێ دامەزراوەی ئەتۆمی هەرە بەتوانای ئێران گەورەترین سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی، لەو کاتەدا ترەمپ فەرمانی بە ئاراستەکردنی چەندین مووشەکی جۆری تۆماهۆک لە ژێردەریاییەکانەوە کرد بۆ سەر هەر دامەزراوەیەکی دیکەی ئێران پەیوەندی بە بەرنامەی ئەتۆمی ئەو وڵاتەوە هەبێت بەتایبەت ئەسفەهان و نەتەنز،

ڕۆژنامەکە لەسەر زاری بەرپرسانی سەربازی ئەمریکاوە دەڵێت" ئەم هەنگاوەی سەرۆکی ئەمریکا دوو ئامانجی گەورەی پێکا، یەکەمیان زۆر بەئاسانی و هێمنی و بەبێ زیان هەر هەموو بنکە ئەتۆمییەکانی ئێرانی کردە ئامانج، دووەمیش ئەمریکا سەری لەهەموو جیهان و ئێران شێواند سەبارەت بە کاتی هێرشەکە بە جۆرێک بووە سوپڕایز و شۆک بۆ ئێران، چونکە ترەمپ هەر لەزاری خۆیەوە پێش چەند رۆژێک لەمەو پێش بە ئاشکرا وتی، وڵاتەکەی پێویستی بە دوو هەفتەیە تاوەکو بڕیاری بەشداریکردنی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران بدات و باسی لە دیبلۆماسییەت دەکرد، دەرکەوت ئامانج لەو قسانەی ترەمپ دەستەبەرکردنی دۆخێک بوو تاوەکو کەس لانی کەم لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا چاوەڕوانی هێرشی ئەمریکا نەبێت

بەرپرسێکی ئەمریکا سەبارەت بەو تاکتیکە سەربازییەی وڵاتەکەی ئەوەی خستەڕوو، شاردنەوەی ڕاستییەکان و پاراستنی نهێنیەکان لەپشت سەرکەوتنی گەورەی هێرشەکە بوو.

لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی ئاگادار لەئیسرائیلەوە ئاشکرایکرد، بەرپرسانی تەلئەبیب چەند ڕۆژێکە گەشبین بوون بەوەی ئەمریکا بەم زووانە هێرش دەکاتە سەر ئێران، بەتایبەتی سەبارەت بە لێدانی بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، ئەنجوومەنی ئاساییشی ئیسرائیل، ئێوارەی شەممە کۆبووەتەوە بۆ تاوتوێکردنی هێرشەکانی ئەمریکا و هەڵسەنگاندنیان بۆ بابەتەکە کردوو، چاکیش دەیانزانی لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا ڕوودەدەن و لای بەرپرسانی  ئیسڕائیلیش ئەوە گرنگە کە  فۆردۆ سەر و ژێر بووبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ