کۆمپانیا نەوتییە جیهانییەکان ژمارەی کارمەندەکانیان لە عێراق کەمدەکەنەوە
- عێراق
- 23 حوزەیران

کارمەندی کۆمپانیا نەوتییەکانی عێراق لەکاتی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
بەهۆی هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل و تێکچوونی دۆخی ئەمنیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەشێک لە کۆمپانیا جیهانییەکان و کۆمپانیاکانی ڕۆژئاوا، ژمارەی کارمەندەکانیان لە ناوچەکە و لە عێراق کەمکردووەتەوە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە هەفتەیەکە جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکردووە و هەردوولا بەردەوام هەڕەشەی فراوانکردنی بەرەی جەنگ لە یەکتری دەکەن و ماوەی دوو ڕۆژە بەهۆی بەشداریی ئەمریکا لە جەنگەکە دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزبووە، بەهۆی ئەمەشەوە بەشێک لەو کۆمپانیا ڕۆژئاوا و جیهانییانەی لە ناوچەکە کاردەکەن ژمارەی کارمەندانیان کەمکردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمپانیای نەوتی بەسرە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ژمارەیەک کۆمپانیا دەستیان کردووە بە کەمکردنەوەی کارمەندەکانیان، لەوانە کۆمپانیای (بی پی) بەریتانی لە کێڵگەی رومەیلە ژمارەی کارمەندەکانیان کەم کردوەتەوە، بەڵام کاریگەری نەبووە لەسەر بەرهەمهێنان لە کێڵگەکە.
٠ هاوکات کۆمپانیای (ئی ئێن ئای)ـی ئیتاڵی، ژمارەی کارمەندەکانیان لە 260 کارمەندەوە کردووە بە 90 کارمەند، بەڵام کارەکانی ئەو کێڵگەیەش نەوەستاوە.
زانیاریی زیاتر: هەرچی سەربارەت بە کۆمپانیا چینییەکانە، کە لە کێڵگەکانی (ڕۆژئاوای قوڕنە یەک و سیبە و فەیحا) کار دەکەن تاوەکو ئێستا کارمەندەکان کاری خۆیان دەکەن و نەکشاونەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن





