دیمەنێکی بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر شاری تاران
ئاڤا نیوز
بەر لەوەی ئاگربەستی نێوان ئێران و ئیسرائیل بچێتە بواری جێبەجێکردن، ئەم بەرەبەیانە ڕاگەیاندنەکانی ئێران کوژرانی محەممەد ڕەزا سدیقی، زانای بواری ئەتۆمییان ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژی 13-6 ئەو کاتەی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران دەستیپێکرد، ئامانجی سەرەکی ئیسرائیل کوشتن و بە ئامانجگرتنی زانا ئەتۆمییەکان و بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و بە ئامانجگرتنی ناوەندەکانی توێژینەوەی بواری ئەتۆمی ئێران بووە.
زانیاری بەدەستهاتوو: بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، میدیا فەرمییەکانی ئیسرائیل کوژرانی زانایەکی ئەتۆمییان ڕاگەیاند، چەند کاتژمێرێک دواتر میدیای ئێرانی پشتڕاستی زانیارییەکەیان کردەوە. محەممەد ڕەزا سدیقی بەیانی ئەمڕۆ لە هێرشێکی ئیسرائیل کوژرا.
زانیاریی زیاتر: محەممەد ڕەزا سدیقی، لە دایکبووی 24-8-1974ـی ئێرانە، یەکێک لە زانا ئەتۆمییە دیارەکانی ئێران بوو کە لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی چالاکییە بەرچاوەکانی لە بواری ئەتۆم، ڕۆژی 2-6-2025 لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا خرا بووە نێو لیستی ئەو کەسانەی سزایان لەسەر دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سێ ڕۆژ لەمەوبەر میدیای ئیسرائیلی ڕایگەیاند، تا ئێستا ئیسرائیل 17 زانای ئەتۆمی ئێرانی کوشتووە. بەمجۆرە بێت ئەو ژمارەیەک بەرزتر بووەتەوە، ئەگەرچی هێشتا ئیسرائیل بە فەرمی دواین ئاماری ڕانەگەیاندووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسپانیا 1 ملیۆن یۆرۆ بۆ ئاوارەکان تەرخان دەکات
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی نرخی بەشەخۆراک دیاری دەکات
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی لە هەولێر
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی فەرەنسا دۆخی ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ دەکەن





