وەزیری بەرگریی عێراق: رەنگە ڕێککەوتنە ئەمنییەکەمان لەگەڵ ئێران هەڵپەسێرین
- هەواڵ
- 2024-01-17

سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزیری بەرگریی عێراق لەبارەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەولێر رایدەگەیەنێت، هێزەكانیان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی دوژمنكارییە دەرەكییەكان و، رەنگە ڕێککەوتنە ئەمنییەکان لەگەڵ ئێران هەڵپەسێرن.
گرنگی هەواڵەکە: یەکەمجارە عێراق دژی هێرشەکانی ئێران هەڵوێستی توندی دەبێت، لەکاتێکدا لە ساڵانی رابردوودا دەیان جار هەرێمی کوردستان کەوتووەتە بەر هێرشی مووشەکی و درۆنی بۆمبڕێژکراوی ئەو وڵاتە و گرووپە چەکدارە نزیکەکانی. بەهۆی ئەوەی عێراق و ئێران دۆستی نزیکی یەکن و ئێران رۆڵێکی باڵای لە عێراقدا هەیە، پێدەچێت لەمەودوا پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات بەرەو ئاستێکی تر بڕوات. هەروەها کاردانەوەی تووندی عێراق بەرامبەر ئێران هەوڵێکی گرنگ دەبێت بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان.
لێدوانە فەرمییەکان: سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق بە میدیا عەرەبییەکانی ڕاگەیاندووە، بۆردومانكردنی كوردستان لەلایەن ئێرانەوە سەركۆنەكراوە و ڕەتیدەكەینەوە، ئەگەر هەیە بەرەو هەڵپەساردنی ڕێككەوتنە ئەمنییەكەی ئەم دواییە لەگەڵ ئێران هەنگاوبنێین. جەختیشی کردووەتەوە، هێزەكانیان ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی دوژمنكارییە دەرەكییەكان.
رێککەوتنەکە بەمشێوەیە: لە ساڵی رابردووەوە عێراق و ئێران رێککەوتنێکی ئەمنیی هاوبەشیان هەیە. رێککەوتنەکە لە نێوان قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەوکاتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رۆژی 19-3-2023 لە بەغدا واژۆکرا ، رێککەوتنەکە هەماهەنگی پاراستنی سنووری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی لەخۆگرتووە.
باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لەبارەی رێککەوتنەکەوە دەڵێت "عێراق رێککەوتنی لەگەڵ ئێران واژۆ کردووە و تێیدا باس لە رێگریکردن لە دزەکردنی چەکداران، رادەستکردنی داواکراوان، چەک داماڵین و لابردنی سەربازگەکان کراوە و پابەندبوونەکانی خۆشی جێبەجێ کردووە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دەرەوەی عێراق دژی هێرشە مووشەکییەکانی شەوی دووشەممەی ئێران بۆ سەر هەولێر، سکاڵای تایبەتی لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان تۆمارکرد.
هاوکات محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کاردانەوەی هێرشەکانی ئێران رایگەیاند، هێرشەکانی سەر هەولێر دووژمنکارانە بوون، بەدڵنیاییەوە پێشهاتێکی مەترسیدارە، پەیوەندیی بەهێزی نێوان عێراق و ئێران تێکدەدات، حکومەتی عێراقیش مافی گرتنەبەری هەموو ڕێوشوێنە دیپلۆماسی و یاساییەکانی هەیە.
باکگراوند: کاتژمێر 11:22ـی خولەکی شەوی دووشەممە، 15-01-2024، سوپای پاسدارانی ئێران بە 15 مووشەکی بالیستیک چەند ناوچەیەکی سڤیلنشینی هەولێری بۆردوومان کرد، یەکێک لەو شوێنانە ماڵی پێشڕەو دزەیی، سەرمایەداری دیاری هەولێر بوو لە ڕێگای پیرمام، بەهۆیەوە خۆی و کچێکی تەمەن 11 مانگ و، سەرمایەدارێکی عێراقی هاوڕێی و خزمەتگوزارێکی گیانیان لەدەستدا (خزمەتگوزارێکیشی تاوەکو ئێستا بێسەروشوێنە)، شەش کەسیش برینداربوون، کە پێکهاتوون لە هاوژینی و، دوو کوڕی و چێشتلێنەرەکەی و ، دوو کارمەندی دیکەی، هێرشەکەش لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق و جیهان کاردانەوەی فراوانی لێکەوتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە نەجەف 10 فەرمانبەر بە تۆمەتی گەندەڵی و مامەڵەی وەهمی دەستگیر کران





