ترەمپ لەبارەی دەنگۆی ڕێککەوتنی 30 ملیار دۆلاری لەگەڵ ئێران قسەی هەیە: هەرگیز گاڵتەی وام نەبیستووە
- هەواڵ
- 28 حوزەیران

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئەو ڕاپۆرتانەی میدیاکانی ئەمریکای ڕەتکردنەوە کە باس لەوە دەکەن، ئەمریکا ڕێککەوتنێک بە بەهای تا 30 ملیار دۆلار لەگەڵ ئێران بۆ درووستکردنی بەرنامەیەکی ئەتۆمیی ناسەربازی تاوتوێ کردووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: پێشتر هەر یەکە لە سی ئێن ئێن و ئێن بی سی نیوزی ئەمریکای باسیان لەوە کردبوو کە ئیدارەی ترەمپ پڕۆژەیەکی لەو شێوەیە تاوتوێ کردووە تا لە ڕێگەی هاندانی ئابوورییەوە باوەڕ بە ئێران بهێنێت واز لە پیتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت.
لێدوانی فەرمی: ترەمپ لە کاردانەوەی ئەم هەواڵانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵ دەڵێت، "ئەم هەواڵانە ساختەن" و میدیاکانیش بە میدیای ساختە ناو برد. ئەو نووسیویشیەتی "من هەرگیز گاڵتەی وام نەبیستووە. ئەمە درۆیەکی گەورەیە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 26 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە: بەفر و هاژەی ئاو؛ سرووشتی سپیپۆشی هەورامان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ گواستنەوەی هەزاران ئێسک و کەللەسەر لە مۆزەخانەی پاریس پێش نوژەنکردنەوەی
23 خولەک لەمەوپێش

بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
40 خولەک لەمەوپێش

دەقی نامەی بارزانیی نەمر بۆ سەرۆکی فەرەنسا لە ساڵی 1968ـدا
16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا ڕاستیی بوونی زیو لە پاتریی بی وای دی ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

لەبارەی گەشتکردنی ئافرەت بۆ حەج و عومرە بەبێ مەحرەم فەتوا دەدرێت
6 شوبات
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
بووکی دەریایی زەبەلاح و جۆری نوێ لە ئەرجەنتین دۆزرایەوە
- جیهان
- 45 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ باجی سەر هیندستان لادەبات
- عێراق
- 47 خولەک لەمەوپێش
تەقینەوەیەک لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕوودەدات





