کۆنگرێسی ئەمریکا پرسی دواکەوتنی گەیاندنی کەلوپەلی سەربازی بۆ پێشمەرگە تاوتوێ دەکات
- کوردستان
- 30 حوزەیران

دیمەنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی پێشمەرگە. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
كاندیدێکی پێشنیازكراو بۆ فەرماندەیی سێنتكۆم، لەمیانی بەشداریكردنی لە کۆبوونەوەی کۆنگرێسدا، دانی بە دواکەوتنی گەیاندنی کەلوپەلی بەرگریی سەربازی ئەمریکی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستاندا نا و بەڵێنی دا کە ئەم کێشەیە چارەسەر بکرێت.
چیرۆكی سەرەكی: لە کۆنگرێسی ئەمریکا، كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی ئەدمیرال بڕاد کوپەر، پاڵێوراو لە لایەن سەرۆکی ئەمریکا بۆ سەرکردایەتیکردنی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ناسراو بە 'CENTCOM' بەڕێوەچوو.
چی ڕوویدا: لەمیانی گفتوگۆكاندا، سیناتۆر تێد باد، ئاماژەی بە دیدارەکەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە مانگی ئایاری ساڵی ڕابردوودا کرد، هەروەها ئاماژەی بە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کرد، نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە دواکەوتنی گەیاندنی کەلوپەلی بەرگریی سەربازیی کە لەلایەن ئەمریکاوە دابینکراوە بۆ هێزی پێشمەرگە.
بابەتە ستراتیژییەكە: ئەدمیرال کوپەر، سەرەتا سوپاسی سیناتۆر تێد بادی کرد بۆ پاڵپشتی لە پێشمەرگە، دانی بە دواکەوتنی گەیاندنی هاوكارییە سەربازییەكانی ئەمریكا بۆ پێشمەرگە نا و دووپاتیكردەوە كە بەدواداچوونی پێویستیان بۆ ئەم بابەتە کردووە.
لێدوانی فەرمی: كوپەر لەمیانی پێشكەشكردنی وتارەكەیدا ڕایگەیاند، خۆی و ستافە تەكتیكیەكەی لەسەر زەوی، توانیویانە كار لەسەر چارەسەركردنی خاڵە ناكۆكەكان بكەن، كاری لەپێشینە بۆ نەهێشتنی ئەو جۆرە گرفتانەیە، بەو ئامانجەی لە زووترین كاتدا كەلوپەلی سەربازی بە دەستی پێشمەرگە بگەیەنین.
زانیاریی زیاتر: پاڵێوراوی ترەمپ بۆ وەرگرتنی پۆستی فەرماندەیی سێنتكۆم دووپاتیشی كردەوە، پەیوەندییەکی زۆر بەهێزیان لەگەڵ هێزی ئاسایش و سوپای عێراقیش هەیە، یارمەتیدەر دەبن لە شكاندنی بەربەستەكان و لەسەر چارەسەركردنی خاڵە ناكۆكەكان، گەشبینن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەروازەی ڕەفەح بە شێوەیەکی سنووردار دەکاتەوە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ناکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەوروپای وەک گرووپی "تیرۆرست"ـی ناساند
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل دەروازەی ڕەفەح بە شێوەیەکی سنووردار دەکاتەوە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی: دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق ناکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئێران سوپای وڵاتانی ئەوروپای وەک گرووپی "تیرۆرست"ـی ناساند
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانتارێکی پارتی: ئەمڕۆ سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت






