ئاڤا نیوز
شێروان دووبەردانی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، تائێستا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەسەر کاندیدی سەرۆککۆماری عێراق، ڕێکنەکەوتوون و ئەمڕۆش سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت.
چیرۆکی سەرەکی: پەرلەمانی عێراق کاتژمێر 11ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دیاریکردووە، بەڵام دوو ئاستەنگی سەرەکی لەبەردەم پرۆسەی هەڵبژاردنەکەدان؛ ئەوانیش ڕێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدی هاوبەش، لەگەڵ ناکۆکی نێو چوارچێوەی هەماهەنگی لەسەر کاندیدبوونی نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی داهاتوو.
لێدوانی فەرمی: شێروان دووبەردانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، بەشی زۆری لایەنەکانی نێو پەرلەمانی عێراق، کەسایەتی د. فواد حسێن، کاندیدی پارتییان لەلا پەسەندە و بەگونجاوی دەزانن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.
-ئەو دەڵێت، بڕیارە ئەمڕۆ شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ سەرۆک بارزانی کۆببنەوە، تاوتوێی هەردوو پرسی سەرۆککۆمار و کاندیدی سەرۆکوەزیران دەکەن.
- شیروان دووبەردانی دەڵێت، بە ئەگەری زۆر بۆ دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان ڕێژەی یاسایی تەواو نابێت، بۆیە سەرۆککۆمار هەڵنابژێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی عورفی سیاسی لە عێراق پۆستەکە پشکی کوردە، بەڵام 18 کاندید لە پێکهاتە جۆراوجۆرەکان بۆ وەرگرتنی پۆستەکە هەن، کێبڕکێی بەهێز لەنێوان د، فوئاد حوسێن، کاندیدی پارتی و نزار ئامێدی، کاندیدی یەکێتییە.
- بەپێی ماددەی 70ـی دەستووری عێراق، سەرۆککۆمار بە دەنگی دوو لەسەر سێی پەرلەمانتاران دەبێت، کە دەکاتە 222 پەرلەمانتار، بەڵام ئەگەر لە خوولی یەکەمی هەڵبژاردنەکەدا هیچ کاندیدێک دەنگی پێویستی نەهێنا، لە خوولی دووەمدا کێبڕکێکە لەنێوان دوو کاندیدا ئەنجامدەدرێت، کە زۆرترین دەنگیان هێناوە، هەرکامیان زۆرترین دەنگیان هێنا دەبێتە سەرۆککۆمار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
ململانێی ژمارەکان؛ کێ دەبێتە سەرۆککۆماری عێراق؟
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی پێکهێنانی حکومەت سەردانی هەولێر دەکات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت





