لەبارەی هاوردەکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی بڕیارێکی نوێ دەردەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش

بەقاڵێک لە یەکێک لە شەقامەکانی عێراق سەرقاڵی فرۆشتنی میوەیە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێێت، بڕیاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی عێراق، بە قەدەغەی هاوردەکردنی 31 بەرووبوومی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستانەوە، کاریگەریی لەسەر بەبازاڕکردنی بەرووبوومی کشتوکاڵی ناوخۆی هەرێمی کوردستان نابێت.
لێدوانی فەرمی: د. زێدا محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت: "بڕیاری حکومەتی عێراق بۆ قەدەغەی هاوردەکردنی هەندێک بەرووبوومی کشتوکاڵی کاریگەری لەسەر بە بازاڕکردنی بەرووبوومی جووتیارانی هەرێمی کوردستان ناکات، چونکە بە پێی یاسای کەرەنتینەی کشتوکاڵی عێراقی کە ئێمەش هەمان یاسا جیبەجێ دەکەین، هەندێک لەو بەرووبوومانە لە بڕیارەکەدا هاتووە، لە هەرێمی کوردستانیش هاوردە کردنیان قەدەغەیە و هیچ مۆڵەتێکی فەرمیمان پێنەداون بۆ ئەوەی هاوردە بکرێن."
د. زێدا دەشڵێت: "ئێمە لە گەڵ حکومەتی عێراق لە پەیوەندی بەردەوامین، هەر گۆڕانکارییەک لە لیستی ئەو بەرووبوومانە بکرێت کە هاوردەکردنیان قەدەغەیە، بە نووسراوی فەرمی ئێمەی لێ ئاگادار دەکەنەوە و بە هاوپێچ خشتەی بەرووبوومەکانیشمان بۆ ڕەوانە دەکەن."
زانیاریی زیاتر: سەبارەت بەو بەرووبوومانەی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان بەرهەمدێن، بەڕێوەبەری گشتیی پلاندانان لە وەزارەتی کشتوکاڵ، وتی: "لەسەر ئەو بابەتە هەماهەنگییمان هەیە کاتێک بەرووبوومێک لە باشوور و ناوەراستی عێراق پێدەگات و پێدایستی هەردوولا پڕبکاتەوە."
٠ ئێمە هاوردە کردنی ئەو بەرووبوومە قەدەغە دەکەین، بەو مەرجەی نرخی ئەو بەرووبوومە لە هەرێمی کوردستان بەرز نەبێتەوە.
٠ لەکاتی پێگەیشتنی بەرووبوومی جووتیاران ئەوان ئەو بەرووبوومانە لە جووتیارانی هەرێمی کوردستان بکڕن و هاوردە کردنیشی لە دەرەوە قەدەغە بکەن.
٠ بۆ نموونە ئێستا کە تەماتە لە بەسرە پێگەیشتووە، ئێمە هاوردە کردنی لە دەرەوە ڕادەگرێن بەو مەرجەی نرخی تەماتە بەرز نەبێتەوە و کاتێکیش تەماتەی هەرێمی کوردستان پێدەگات، ئەوانیش هاوردەکردنی تەماتە لە دەرەوەی عێراق ڕابگرن.
لەلایەکی دیکەوە: د. زێدا محەممەد، ئەوەشی گوت: "بۆ ئەوەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بەرووبوومی ناوخۆی خۆیان لە باشوور ناوەراستی عێراق بە بازاڕ بکەن، کلێشەیەکی تایبەتمان هەیە و ئەو کلێشەیەمان داوەتە حکومەتی عێراقیش بۆ ئەوەی جووتیارانی ئێمە لە بازگەکان ڕانەگرن، هەر جووتیارێک ئەو کلێشەیەی پێبێت ئەوە دەسەلمێنێت بەرووبوومەکە هی ناوخۆیە و هاوردە نەکراوە و ڕێگەی پێدەدرێت لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق بەبازاڕی بکات."
د. زێدا محەممەد، دەشڵێت: ساڵانە ئەم ڕێککارانە دەگیرێنەبەر، بەڵام ئەمساڵ وەزارەتی کشتوکاڵ ئەم بابەتەی بەجۆرێک بڵاوکردەوە کە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا، بەڵام ئەمە کاریگەری لەسەر بە بازاڕکردنی بەرووبوومی ناوخۆی جووتیارانی هەرێمی کوردستان نابێت.
باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو، وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بڵاویکردەوە هاوردەکردنی 31 جۆر بەرووبوومی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستانەوە قەدەغە کردووە کە بەشێکیان قەدەغەکردنی هەمیشەیین، ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان لێکتێگەیشتن هەیە بۆ ئاڵوگۆڕی بەرووبوومی ناوخۆ و ڕێگریی لە هێنانی بەرووبوومی قەدەغەکراو، بڕیاری قەدەغەی ئەو بەرووبوومانەش لەو چوارچێوەیەدایە.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پشتیوانی لە ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
13 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
31 کانوونی دووەم

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 10 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆدەبێتەوە و شیعەکان نێوەندگیری دەکەن
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پشتیوانی لە ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن بۆ شەرع: ڕێککەوتنەکەت لەگەڵ هەسەدە یەکێتیی سووریای پاراست





