ماکرۆن بۆ شەرع: ڕێککەوتنەکەت لەگەڵ هەسەدە یەکێتیی سووریای پاراست

شەیری بکە لە:
ماکرۆن بۆ شەرع: ڕێککەوتنەکەت لەگەڵ هەسەدە یەکێتیی سووریای پاراست

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا؛ وێنەکە ئەوکاتەیە شەرع سەردانی فەرەنسای کرد

ئاڤا نیوز

سەرۆکی فەڕەنسا پیرۆزبایی واژۆکردن و ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات و دەڵێت، ڕێککەوتنەکە یەکێتی و سەروەریی سووریای پاراست.


بڵاو کراوەی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا بڵاوی کردەوە، ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا و هەردوولا باسیان لە گرنگی پشتیوانیی ئاڕاستەی سیاسی و بەهێزکردنی ئارامی لە سووریادا کرد.

- لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ڕێککەوتنەکەی نێوان حکومەتی سووریا و هەسەدە قسەی لەسەرکرا و سەرۆکی فەڕەنسا پیرۆزبایی ڕێککەوتنەکەی کرد و جەخت لە جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی کردەوە کە بەهۆیەوە یەکێتی سووریا و سەروەرییەکەی دەپارێزێت.


- سەرۆکایەتیی سووریا دەشڵێت، ماکرۆن پشتیوانی پاریسی بۆ ئارامی، دادپەروەریی و ئاوەدانی سووریا دووپاتکردەوە.

باکگراوند؛ ڕۆژی هەینی ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە ئاشکرای کرد بۆ ڕاگرتنی تەواوەتیی شەڕ و دەستپێکردنی پڕۆسەی ئاشتیی، لەگەڵ حکومەتی سووریا گەیشتینە ڕێککەوتنێکی گشتگیر کە تێیدا هەموو دامەزراوە سەربازیی و کارگێڕییەکان یەکدەخرێنەوە.

 - بەپێی بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە، سوپای سووریا لەو ناوچانەی حەسەکە و کۆبانی کە پێشتر وەک ناوچەی سەربازیی ناسرابوون دەکشێتەوە، لە بەرامبەریشدا یەکەکانی هێزی ئاسایشی ناوخۆی سەر بە وەزارەتی ناوخۆی سووریا دەچنە ناو سەنتەری شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ.


- لە ڕووی سەربازییەوە، فیرقەیەکی نوێ لە سێ لیوای شەڕڤانانی هەسەدە پێکدەهێنرێت و لیوایەکی تایبەتیش بۆ کۆبانی لەناو فیرقەیەکی پارێزگای حەلەبدا جێگیر دەکرێت.

- لە ڕووی کارگێڕییەوە، تەواوی دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆسەر تێکەڵی فەرمانگەکانی حکومەت دەبن و فەرمانبەرانی مەدەنیی لە میلاکاتی فەرمیی سووریادا جێگیر دەکرێن. ڕێککەوتنەکە جەخت لە چارەسەرکردنی مافە مەدەنیی و پەروەردەییەکانی کورد و دابینکردنی زەمینەی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانەی ئاوارەکان دەکاتەوە تاوەکو سەروەریی دەوڵەت بەسەر تەواوی خاکەکەدا بچەسپێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ