باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی پێکهێنانی حکومەت سەردانی هەولێر دەکات

شەیری بکە لە:
باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەبارەی پێکهێنانی حکومەت سەردانی هەولێر دەکات

ئاڤا نیوز

سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤا میدیای وت، بڕیارەی ئەمڕۆ جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کوردستان کۆببێتەوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەکەی ئاڤا ئامانجی سەرەکی هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ هەولێر و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کوردستان؛ پێکهێنانی حکومەتی عێراقە.

وێنە گەورەکە: سەردانی جۆشوا هاریس بۆ هەولێر لە کاتێکدایە، بڕیارە ئەمڕۆ دانیشتنێکی دیکەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق بەڕێوەبچێت، سەرەڕای ئەوەی هێشتا پارتی و یەکێتی لەبارەی یەکلایکردنەوەی پۆستی سەرۆککۆمار نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

لەلایەکی دیکە: سێ بەرپرسی جیاوازی ناو چوارچێوەی هەماهەنگی ئەوەیان بۆ ئاڤا پشتڕاستکردەوە، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە شاندێکی چوارچێوەی هەماهەنگی سەردانی هەولێر دەکەن و لەگەڵ بەرپرسانی کوردستان کۆ دەبنەوە. 

باکگراوند: شەوی ڕابردوو چوارچێوەی هەماهەنگی لە نوسینگەی نووری مالیکی کۆبوونەوە، بڕیاردرا نوری مالیکی وەک کاندیدی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پۆستی سەرۆکی حکومەتی داهاتووی عێراق بمێنێتەوە.

شەیری بکە لە: