سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر بابەتی سەرۆککۆمار نەکراوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر بابەتی سەرۆککۆمار نەکراوە

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە یادی  شەهیدانی 1ـی شوبات لە هەولێر ڕایگەیاند، تاوەکوو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەبارەی پۆستی سەرۆککۆمار لەگەڵ یەکێتی نەکراوە و گفتوگۆکان بەردەوامن.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ یەکشەممە بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی یادی  شەهیدانی 1ـی شوبات لە هەولێر کرایەوە.

لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، هیوادارین ئەو نەهامەتیانە چی دیکە بەسەر خەڵکی کوردستاندا نەیەن، یادکردنەوەی ئەو شەهیدانە دەبێت ئەو پەیامەمان پێ بدات کە هەموومان یەکگرتوو و یەک هەڵوێست بین.

- لەبارەی پۆستی سەرۆککۆماریش، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گوتی، "تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەبارەی سەرۆککۆمار لەگەڵ یەکێتی نەکراوە و گفتوگۆ بەردەوامە".

- پەیوەست بە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق مەسرور بارزانی بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: سەرۆک بارزانی ڕۆڵی سەرەکی هەبووە لە لێک نزیکبوونەوەی لایەنەکان بۆ ئاگربەست لە سووریا.

 

نوێ دەکرێتەوە...

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ