پێشنیازی زیادکردنی مووچەی کرێکارانی خانەنشین دەکرێت

شەیری بکە لە:
پێشنیازی زیادکردنی مووچەی کرێکارانی خانەنشین دەکرێت

کرێکارێک لەسەر کاردا

ئاڤا نیوز

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، پێشنیازێک لەبارەی خانەنشینکردنی کرێکاران ئەوانەی ناویان لە دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارکراوە، بۆئەوەی بە گوێرەی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو خانەنشین بکرێن.

چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران چوار تەوەری سەرەکی گفتوگۆیان لەسەر کرا، خستنەڕووى دەرئەنجامى کۆبوونەوەکانى ئەم دواییەی نێوان شاندی هەولێر و بەغدا، هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ، پرسی مووچە و پرسی خانەنشینکردنی کرێکارانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی، پێشنیاز کراوە بەگوێرەی یاسای ژمارە (9)ـی خانەنشینی خانەنشین بکرێن.

لێدوانی فەرمی: نەزمی مزووری، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە وەزارەتی کار؛ بە ئاڤای گوت، "پێشنیازمان کردووە کار بەیاسای خانەنشینی یەکگرتوو بکرێت، بەمەش ئەگەر بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت مووچەی خانەنشینی کرێکاران زیاد دەبێت و کەمترین مووچەیان 400 هەزار دەبێت".

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کرێکاران لە دەستەبەری کۆمەڵایەتیی تەمەنی خانەنشینبوونیان دیاریکراوە، دەبێت کرێکاری پیاو تەمەنی 60 ساڵیی تەواوکردبێت و ئافرەت 55 ساڵ، هەردووکیشیان مەرجە 20 ساڵ خزمەتیان هەبێت، ئەگەر 30 ساڵ خزمەتیان تەواوکردبێت دەتوانن داوای خانەنشین بوون بکەن، هاوکات ئەوانەشی گیانلەدەست دەدەن خانەنشین دەکرێن.

ئەمەش بزانە: 193 هەزار و 760 کرێکار لە هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی تۆمارکراون و مافی خانەنشیبوونیان هەیە، کەمترین مووچەی ئێستایان 220 هەزار دینارە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ