
تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەداتە هاووڵاتیانی وڵاتەکەی کە سەردانی ئێران نەکەن، چونکە مەترسی ئەوە هەیە ڕووبەڕووی دەستگیرکردن و ڕاگیرانی نایاسایی ببنەوە.
وێنە گەورەکە: دوای هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران و دواتر بۆردوومان کردنی بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە، دەیان وڵاتی جیهان بەهۆی دۆخی ئێرانەوە داوایان هاووڵاتیانیان کرد سەردانی ئێران نەکەن.
لێدوانی فەرمی: تامی برووس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: پێشتریش هاووڵاتیانی ئەمریکامان لەوە ئاگادارکردبووەوە کە سەردانی ئێران نەکەن، ئێستاش دەبێت سەردانی ئەو وڵاتە نەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت: "ئەو کەسانەی خاوەنی وڵاتینامەی ئەمریکان بەوانەشی کە خاوەنی وڵاتینامەی ئەمریکا- ئێرانن ڕووبەرووی مەترسی دەستگیرکردن و ڕاگیرانی نایاسایی دەبنەوە لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە. بۆیە ئەگەر ئێوە ئێستا لە ئێران نین، سەردانی ئەو وڵاتە مەکەن."

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات





