
ئاڵای کوردستان و فەرەنسا
ئاڤا نیوز
بەهۆی ناسەقامگیری دۆخی ناوچەكە و تەقینەوەی ژمارەیەك درۆن لە ئاسمانی هەرێمی كوردستان، هاتنی دەیان كۆمپانیا و وەبەرهێنەری فەرەنسا بۆ هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی كاتی دوادەخرێت.
وێنە گەورەكە: پێشتر دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان، سەردانی 50 كۆمپانیا و وەبەرهێنەری وڵاتی فەرەنسای بۆ هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندبوو كە لە بوارەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵدا كاردەكەن.
لێدوانی فەرمی: بهرگهشت ئاكرهیی، وتهبێژی دهستهی گشتیی وهبهرهێنان تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بەهۆی بارودۆخی ناوچەكە بە گشتی و ناساقامگیری ئاسمانی فڕۆکەوانی، سەردانی كۆمپانیا فەرەنسییەكان بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە، بەڵام بەگوێرەی ئەو پلانەی دانراوە، هاتنیان بۆ هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگیی لەگەڵ كۆنسوڵخانەی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان، مسۆگەرە.
بۆچی گرنگە: كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی فەرەنسا، مەبەستیانە ڕۆڵیان هەبێت لە پێشخستنی وەبەرهێنانی كوردستان لە بواری كشتوكاڵ و پیشەسازیدا، بەتایبەتتر لە دامەزراندنی كۆمپانیای سۆلار (بەكارهێنانی وزەی خاوێن بۆ بەرهەمهێنان) و بواری پەرەپێدانی خۆراك و ئاژەڵداری، لەپێناو فرەچەشنكردنی داهات و ڕەخساندنی هەلی كار بۆ گەنجان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بەشداری كارای شاندێكی حكومی لەپاڵ بازرگانان و وەبەرهێنەرانی هەرێمی كوردستان لە كۆڕبەندی ئابووری و بازرگانیی فەرەنسی - عێراقی، كە لە پاریس بە بەشداری 60 وەبەرهێنەری ناوخۆی كوردستان بەڕێوەچوو. ژمارەیەك ڕێككەوتن واژۆ كران، لەو چوارچێوەیەشدا كۆمپانیا و وەبەرهێنەرانی فەرەنسا سەردانی هەرێمی كوردستان دەكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد کەوبۆیەکان و ڕۆدیۆ دەگۆڕێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باکوور پڕۆژەیەکی نوێی کشتوکاڵیی نمایش دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی باڵای "چوارچێوەی هەماهەنگی" دەگەڕێتەوە بەغدا و کۆ دەبێتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسیی عێراق هۆشداریی بەپەلە دەداتە فڕۆکەوانان لە ئاسمانی هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قوباد تاڵەبانی پۆستێکی وەرزشی وەردەگرێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەک موڵکی دیکەی چاڤیلاند دەخرێنە زیادکردنی ئاشکراوە






