سووریا ناسنامە نوێیەکەی ڕاگەیاند و هەڵۆی زێڕین دەکاتە سیمبول
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 تەممووز

دیمەنی وتاری ئەحمەد شەرع لەگەڵ نیشاندانی هێما نوێکەی ئەو وڵاتە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، ناسنامە نوێیەکەی ئەو وڵاتە ڕاگەیێنرا و ماناکانی سەر ناسنامەکە شی کرایەوە، هاوکات بڕیار درا لە داهاتوویەکی نزیک کار لەسەر گۆڕینی کارتی ناسنامەی نیشتمانی و پاسپۆرتیش بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: سووریا ناسنامە نوێیەکەی ڕاگەیاند، تێیدا هەڵۆی زێڕینی وەک هێمایەک و گرێبەستێکی سیاسی بینراو داناوە کە سەروەری خاک بە یەکێتیی بڕیارەوە دەبەستێتەوە، هاوکات بەشەکانی دیکەی ناسنامەکە کۆتایی بە یەکگرتنی زۆرەملێی نێوان دەوڵەت و گەل هێناوە و پەیوەندیی نێوانیانی بە شێوەیەک ڕێکخستووەتەوە کە لەگەڵ بارودۆخی ئێستا و ئاواتی داهاتووی گەلی سووریا بگونجێت.
ئەم ناسنامەیە بە هەوڵی ڕەسەنی سووری ئەنجامدراوە، کە مێژوو، هونەر، و میراتی کولتووری و شارستانییان بەیەکەوە گرێداوە، ئەو میراتەی کە ناسنامەی مرۆڤی سووری و کەسایەتییەکەی بۆ دەیان ساڵی دوور و درێژ کێشاوە.
لێدوانی فەرمی: لە میانی ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی ناسنامە نوێیەکە کە لە کۆشکی گەل لە دیمەشق بەڕێوەچوو، ئەحمەد شەڕع، سەرۆککۆماری سووریا ڕایگەیاند: ئاهەنگی ئەمڕۆ ناونیشانی ناسنامەی سووریای یەکگرتووە ، سووریایەک کە دابەشبوون بەهیچ شێوەیەک قەبووڵ ناکات و ڕەتیدەکاتەوە.
شێوازی جێبهجێكردن: بڕیارە دوای ڕاگەیاندنی ناسنامە بینراوە نوێیەکە، هەنگاوی کردەیی بنرێن، دیارترینیان گۆڕینی بەڵگەنامە کەسییەکانە، لە سەرووی هەموویانەوە کارتی ناسنامەی نیشتمانی و پاشان پاسپۆرتەکان، بۆ ئەوەی لەگەڵ هێما نوێیەکەدا بگونجێن.
مانا و واتای هێماکانی سەر ناسنامەکە
هەڵۆی زێرین
هەڵۆی زێرین جێگرەوەی سیمبولە کۆنەکەی ڕژێمی پێشووی سووریایە، هێمایەکی نوێیە سەروەری خاک بە یەکێتیی بڕیارەوە دەبەستێتەوە.
سێ ئەستێرەکەی سەر هەڵۆی زێرین
کۆتایی بە یەکگرتنی زۆرەملێی نێوان دەوڵەت و گەل دەهێنێت و هێمای بەڕێزی خەڵکەکەیەتی.
14 پەڕی سەر باڵەکانی
14 پەڕی سەر باڵەکانی یەکسانە بە 14 پارێزگای سووری یەکگگرتوو.
پێنج پەڕی سەر کلکەی
پێنج پەڕی سەر کلکەکەی هێمایەکە بۆ پێنچ ناوچەی سەرەکی لە سووریا کە بەهیچ شێوەیەک لەیەک دانابڕێن ئەوانیش بەم جۆرە دابەشکراون : باکوور، باشوور، ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات و ناوەڕاست.
چنگەکانی
هەر قاچێکی هەڵۆکە سێ چنگی هەیە ئەوەش وەک هێمایەکە بۆ پاراستنی ئاسمان و دەریا و وشکانی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دانپێدانانی بەرپرسی کۆمیتەی یەکێتی لە خەبات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات





