وەزارەتی ناوخۆی کوردستان: هێرشە درۆنییەکان لەلایەن گرووپی سەر بە حەشدی شەعبییەوە دەکرێن
- کوردستان
- 4 تەممووز

لۆگۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی کەوتنەخوارەوەی درۆنە بۆمبڕێژکراوەکەی شەوی پێنجشەممەی هەولێر، ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە و هەواڵی هەندێک میدیای ئێرانی ڕەت دەکاتەوە کە گوایە بنکەی ئیسرائیلی لە هەولێر هێرشی درۆنی کراوەتە سەر.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردسنا دەڵێت، لە چەند میدیایەکی ئەلیکترۆنیی فەرمی لە ئێران، وا بڵاوکراوەتەوە کە گوایە شەوی ڕابردوو لە هەولێر بە درۆن هێرش کراوەتە سەر بنکەیەکی سەر بە ئیسرائیل. هەموو ئەو هەواڵانە چەواشەکارین و دوورن لە ڕاستی، نە بنکەی ئیسرائیلی لە کوردستان هەن و نە ئۆپەراسیۆنی واش ئەنجام دراون.
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی ناوخۆی کوردستان دەڵێت، شەوی رابردوو درۆنێک لە ناوچەیەکی چۆڵەوانی لە نزیک هەولێر کەوتووەتە خوارەوە. ئەم هێرشانەش لە لایەن هەندێک گرووپی سەر بە حەشدی شەعبی بە مەبەستی ئاژاوە نانەوە ئەنجام دەدرێن و پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی سنوورێک بۆ ئەم کارە تێکدەرانە دابنێن و رێککاری یاسایی بەرامبەر بە تاوانباران بگرنەبەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلی بکوژی ئەفسەرەکەی کەرکووک دەستی بەسەرداگیرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەلار سێ برا و ئامۆزایەک لەسەر کێشەی زەوی کوژران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

تیکتۆک ڕێککەوتنێکی نوێ واژۆ دەکات و لە ئەمریکا دەمێنێتەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەیوب عەلی: کار لەسەر 12 بەرهەمی نوێ دەکەم
18 کانوونی یەکەم

توێژینەوەیەک: 400 هەزار ساڵە مرۆڤ ئاگر دەکاتەوە
16 کانوونی یەکەم

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
16 کانوونی یەکەم

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
بەریتانیا سزا بەسەر چەند کەس و ڕێکخراوێکی سووریا دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلی بکوژی ئەفسەرەکەی کەرکووک دەستی بەسەرداگیرا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەلار سێ برا و ئامۆزایەک لەسەر کێشەی زەوی کوژران





