وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەهۆی ژنەکەی نەتانیاهۆ دەستی لەکارکێشایەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 5 تەممووز

سارا نەتانیاهۆ و ئۆمەر دۆستری، وتەبێژی نەتانیاهۆ
ئاڤا نیوز
بەهۆی ناکۆکی لەگەڵ ژنەکەی نەتانیاهۆ، وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەستی لەکار کێشایەوە و دەڵیت، ژنەکەی نەتانیاهۆ دەست لە کاروباری حکومەت وەردەدات.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵ 13ـی ئیسرائیل ئاشکرایکردووە، ئۆمەر دۆستری، وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ساڵێکە دەستبەکار بووە، پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەکەی نەتانیاهۆ خراپبووە. بەمجۆرە کێشەکەی نێوانیان گەیشتووەتە ئاستێکی قووڵ و تەنانەت دەمەقاڵێی تووند لە نێوانیاندا ڕوویداوە، دیارە قسەکانی وتەبێژەکە بە دڵی سارای ژنی نەتانیاهۆ نەبووە، ئەویش وتوویەتی یان من دەڕۆم یان دەبێت وتەبێژەکە بڕوات.
زانیاریی زیاتر: بڕیار بوو وتەبێژەکە لەگەڵ نەتانیاهۆ بچێتە واشنتن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ئیسرائیل و حەماس، بەڵام پێیان وتووە، تۆ بمێنەرەوە و پشوو بدە، ئێمە دەچین و دەگەڕێینەوە. ئەویش تاقەتی نەماوە و بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەی داوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی گواستنەوەی زیندانیانی داعش لە سووریاوە بۆ عێراق کۆتایی هات
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەروەردەی عێراق: کەمکردنەوەی دەوام لە مانگی ڕەمەزان قوتابخانەکان ناگرێتەوە






